دواخستنی مۆڵەتی کۆنترۆڵکردنی چەک؛ هەنگاوێک بۆ هێورکردنەوە یان لاوازبوونی هەیبەتی دەوڵەت؟

٢٤ ئاب ٢٠٢٦ - ٥:٢٠ پاش نیوەڕۆ

دواخستنی مۆڵەتی کۆنترۆڵکردنی چەک؛ هەنگاوێک بۆ هێورکردنەوە یان لاوازبوونی هەیبەتی دەوڵەت؟

پەنجەرە

سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەتایبەت نوری مالیکی، هادی عامری و عەممار حەکیم، رۆڵی نێوەنگیر دەگێڕن لە نێوان حکومەت و گرووپە چەکدارەکاندا تا ڕێگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی بگرن.

بەپێی زانیارییەکان، پێشنیازێک هەیە بۆ ئەوەی مۆڵەتی ڕادەستکردنی چەک بۆ مانگێک یان دوو مانگی تر  لەدوای ٣٠ی ئەیلوول درێژ بکرێتەوە.

 گرووپە چەکدارەکان داوا دەکەن پێش ڕادەستکردنی چەک، دەبێت هەموو هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق بکشێنەوە.

حکومەتی عێراق دەیەوێت چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت و بڕیار بوو تا ٣٠ی ئەیلوول گرووپە چەکدارەکان چەکەکانیان ڕادەست بکەن. بەڵام هەندێک لە گرووپە دیارەکان وەک کەتیبەکانی حیزبوڵڵا، نوجەبا و سەیدولشوهەدا، ئەم بڕیارە ڕەتدەکەنەوە.

 حکومەت و چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێن، داواکاریی کۆکردنەوەی چەک بەردەوامە و هەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵام درێژکردنەوەی کاتەکە بۆ ئەوەیە لێکگەیشتن دروست بێت و ڕێگریی لە پێکدادانی ئەمنی بکەن.

 شارەزایانی سەربازیی و ستراتیژیی، هۆشیاری دەدەن لەوەی دواخستنی بەردەوام و بێ ئەنجام، هەیبەت و سەروەریی دەوڵەت لاواز دەکات و کێشە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەمریکادا دروست دەکات.

 لەکاتێکدا سەردانی بەرپرسانی ئێرانی وەک ئیسماعیل قائانی و محەمەد باقر قالیباف بۆ بەغدا، هەڵوێستی گرووپە چەکدارەکانی بەهێزتر کردووە تا لەژێر گوشاری حکومەتدا بە ئاسانی چەک ڕادەست نەکەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو