پەرلەمانی عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ئەمریکا و روسیا دەکات

٢٤ ئاب ٢٠٢٦ - ٥:٢٣ پاش نیوەڕۆ

پەرلەمانی عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ئەمریکا و روسیا دەکات

پەنجەرە

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق داوای لە سەرۆک وەزیران کردووە بودجەیەکی تایبەت لە بودجەی گشتیدا تەرخان بکات بۆ کڕینی سیستمی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی لە وڵاتانی وەک کۆریای باشوور، چین و ڕووسیا.

لیژنەکە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ عەلی زەیدی، تاوتوێی پڕچەککردنی سوپا و هێزی ئاسمانی کردووە بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق.
 لەکۆبوونەوەکەدا، جەخت کراوەتەوە لەسەر ئەوەی عێراق نابێت لە بواری چەکدا تەنیا پشتبەستوو بێت بە یەک وڵاتی دیاریکراو، بەڵکو دەبێت ڕوو لە چەند وڵاتێکی زلهێز بکات.

 لە ئێستادا ئاسمانی عێراق بەرگرییەکی بەهێزی نییە و تەنیا سیستمی کورت‌مەودای وەک "ئەڤێنجەر"ی ئەمریکی و "پانتسیر"ی ڕووسی هەیە، کە نەیانتوانیوە ڕێگری لە پێشێلکاریی و بەزاندنی دەوروبەر بکەن.

 لیژنەکە داوا دەکات بودجەی بەرگریی ئاسمانی لە بودجەی ئاسایی وەزارەتی بەرگری جیا بکرێتەوە، بۆ ئەوەی بە بەردەوامی پارەی بۆ دابین بکرێت و سیستمێکی بەرگریی بەهێز دروست بکەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو