کۆمپانیای پیپسی دەیەوێت سود لە خورمای عێراق وەربگرێت
٢٤ ئاب ٢٠٢٦ - ٥:٢٨ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ماڵپەڕێکی بەریتانیی تایبەت بە خۆراک ئاشکرایکردووە کە کۆمپانیای «پێپسی کۆ» (PepsiCo) بەنیازە کارگەکانی لە عێراق فراوانتر بکات و عێراق بکاتە ناوەندێکی سەرەکی بۆ دروستکردن و هەناردەکردنی خۆراک و خواردهمهنی لە ناوچەکەدا.
کۆمپانیاکە دەیەوێت سوود لە زەوییە کشتوکاڵییەکان، بەرهەمە ناوخۆییەکانی وەک (خورما، تەماتە، پەتاتە) و هێزی کاری گەنجی عێراق وەربگرێت.
«پێپسی کۆ» ڕێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای بەغدا بۆ خواردهمهنیی گازی کردووە تا ساڵانە زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن بەرهەم بهێنن و هەلی کاری نوێ بڕەخسێنن.
سەرباری ئاڵۆزیی و جەنگەکانی ناوچەکە، کۆمپانیاکە متمانەی بە داهاتووی پیشەسازیی عێراق هەیە و کاری بازرگانیی خۆی پەرە پێدەدات.
لەگەڵ ئەم پلانانەشدا، عێراق هێشتا کێشەی نەبوونی کۆگای ساردکەرەوە، پچڕانی کارەبا و ئاستەنگی گواستنەوەی هەیە کە پێویستیان بە چارەسەرە.