پژاک: ئەگەر جەنگ دەستپێبکاتەوە، ئێران کۆنتڕۆڵی بەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا نامێنێت
٤ ئەیلوول ٢٠٢٦ - ٧:٤١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەهوەن چیاکۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی بەڕێوەبەریی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، ڕایگەیاند؛ ئەگەر جەنگ لە ناوچەکەدا دەستپێبکاتەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆنتڕۆڵی بەسەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا نامێنێت.
ئەو بەرپرسەی پژاک جەختی لەوەش کردەوە کە هیچ ناکۆکییەک لە نێوان گوتار و کرداری حزبەکەیاندا نییە و وتی: «پژاک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا داهێنەری شێوازی خەباتی مەدەنیانەیە.»
ئەهوەن چیاکۆ ئاماژەی بەوەشکرد کە دەسەڵاتدارانی تاران لە هەر گوتار و لایەنێکی دیکە زیاتر، لە بەرامبەر گوتار و ڕێبازەکەی پژاکدا هەستیار و توندترە.