سیاسەتمەدارێکی کوردی سوریا: دەستنیشانکردنی مەزڵوم عەبدی بەراوێژکاری سەرۆکی سوریا پێشبینیکراو بوو

١٠ ئەیلوول ٢٠٢٦ - ٧:٢١ پاش نیوەڕۆ

سیاسەتمەدارێکی کوردی سوریا: دەستنیشانکردنی مەزڵوم عەبدی بەراوێژکاری سەرۆکی سوریا پێشبینیکراو بوو

پەنجەرە

سەرۆکی ڕابیتەی سەربەخۆکانی کوردی سوریا، عەبدولعەزیز تەمۆ، رایگەیاند بڕیاری دەستنیشانکردنی مەزڵوم عەبدی بەراوێژکاری سەرۆکی سوریا “پێشبینیکراو بوو، ئەمە پەیامێکە کە (هەسەدە) و گرووپە سەربازییە کوردییەکانی دیکەی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆتاییان پێهاتووە و بوونەتە بەشێک لە دەوڵەتی سووریا، بەپێی ئەوەی فەرماندەکەیان بووەتە ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتی کۆمار”.

تەمۆ وتی: کە حکومەتی سووریا سەرکەوتوو بوو لە چارەسەرکردنی کێشەی (هەسەدە) و بەشەکەی دیکەی هێزەکانی پەکەکە بەبێ ڕژانی خوێن، هەموو ئەوەی داوایان کردبوو پێی بەخشین.

هاوکات سیاسیەتمەداری کوردی سوریا، عەبدولکەریم عومەر، کە پێشتر نوێنەری «بەڕێوەبەریی خۆسەر» بوو لە دیمەشق، رایگەیاند: ئێمە بە ئیجابییەوە لە دەستنیشانکردنی مەزڵوم عەبدی وەکو راوێژکاری سەرۆکی سوریا دەڕوانین، ئەم دەستنیشانکردنە بە هەنگاوێکی گرنگی دەزانین کە دەکرێت ڕێگە خۆش بکات بۆ قۆناغێکی نوێ لە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن.

عومەر پێیوابوو کە «بوونی کەسایەتییەکی وەک جەنەراڵ عەبدی، کە ئامادەیی و ڕۆڵی هەیە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە پێگەیەکی ڕاوێژکاریدا لە سەرۆکایەتی کۆمار، دەکرێت بەشدار بێت لە نزیککردنەوەی تێڕوانینەکان، بەهێزکردنی متمانە، و کردنەوەی کەناڵی فراوانتر بۆ پەیوەندی سەبارەت بە پرسە نیشتمانییەکان.

عەبدولکەریم عومەر بڕوای خۆی نیشاندا کە «گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی ڕاستەقینە لە نێوان هەردوو لادا، زەمینە خۆش دەکات بۆ تێکەڵبوونی دامەزراوەیی پلەبەپلە ، کە تایبەتمەندیی ناوچە کوردییەکان و مافی هەموو پێکهاتەکانی بپارێزێت، لە هەمان کاتدا یەکێتی و سەروەریی سووریا بەهێز بکات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو