ڕۆڵی نوێی مەزڵوم عەبدی لە دامەزراوەی سەرۆکایەتیی سوریادا چی دەبێت؟

١٠ ئەیلوول ٢٠٢٦ - ٧:٣٥ پاش نیوەڕۆ

ڕۆڵی نوێی مەزڵوم عەبدی لە دامەزراوەی سەرۆکایەتیی سوریادا چی دەبێت؟

پەنجەرە

حەسەن دەغیم، ئەندامی ئەنجومەنی گەلی سوریا و کەسایەتی نزیک لە ئەحمەد شەرع، رایگەیاند: مەزڵوم عەبدی ١٤ ساڵە سەرکردایەتی هەسەدە دەکات، هەسەدە تەنها رێکخراوێکی سەربازیی نییە، بەڵکو قوڵایی کۆمەڵایەتی هەیە. هەسەدە خاوەن ناوچەی جوگرافییە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە و شەڕی دژی داعش کردووە، بۆیە مەزڵوم عەبدی بەمانای راوێژکار پۆستی راوێژکاری شەرع وەردەگرێت و سود لەو ئەزموونە دوور و درێژەکەی وەردەگیرێت.

دەغیم دەشڵێت: ئێستا هێزە ئەمنی و سەربازیی و ئابوورییەکان تێکەڵ دەکرێنەوە، کاتێک ئەم هێزە دەبینن سەرکردەکەیان لە دامەزراوەی سەرۆکاتیدایە، ئەمە پاڵنەرێکی بەهێزە و وادەکات تەجاوزی لەمپەرە تەکنیکی و کارگێڕییەکان بکرێت.

بەپێی وتەی دەغیم، سوریا تا ئێستا هەوڵدەدرێت شێوەی ناشیرین بکرێت، گوایە حکومەتەکەی یەکڕەنگە، هەوڵدەدرێت وا نیشان بدرێت مافی پێکهاتەکان پێشێل دەکرێت و مافە کلتوریی و رۆشنبیرییەکانیان قەدەغە دەکات، بۆیە بوونی کەسێکی وەکو مەزڵوم عەبدی لە سەرۆکایەتی بۆچوونی ئیجابی دروست دەکات.

سەبارەت بە جۆری راوێژکاری مەزڵوم عەبدی، دەغیم وتی: جیاوازی لە لایەنی پسپۆڕیی و لایەنی ئیتنی هەیە، راوێژکار بۆ کارووباری کوردی دەرگا واڵا دەکات بۆ کارووباریی سریانی و عەلەوی و تورکمانی و درووز، ئەمە جۆرێکە لە پشکپشکێنە، بەڵێ لەلایەک راوێژکارە بۆ کارووباری گەلی کورد، لەلایەکی تریش ئەزموونی سەربازیی هەیە، بۆیە لەبەر ئەوەی کوردە مەرج نییە راوێژکار بێت بۆ کاروبارێکی دیاریکراو.

وتیشی: مەزڵوم عەبدی راوێژکارەو لەبەر ئەوەی ئەزموونەکەی لەپارێزگای حەسەکە و بواری سەربازیدا چڕبووەتەوە، ئەمە ئەولەویەتە بەڵام ئێستا بەشێوەی گشتی راوێژکارە و رەنگە رۆژێک لە رۆژان نێردراوی دیپلۆماسی سوریا بێت بۆ وڵاتان.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو