سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم: ئامانج لە "تەوتین" دابڕاندنی حکومەتی هەرێمه‌ له‌ خەڵک

١ ئاب ٢٠٢٥ - ٦:٤٢ پاش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم: ئامانج لە "تەوتین" دابڕاندنی حکومەتی هەرێمه‌ له‌ خەڵک

 

په‌نجه‌ره‌

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند "حکومەتی هەرێم دەست لە هەژماری من هەڵناگرێت و هەرگیز قایل نابێت (تەوتین) جێگەی (هەژماری من) بگرێتەوە."


سەرچاوەکەی حکومەتی هەرێم كه‌ نه‌یویست ئاماژه‌ به‌ ناوی بكرێت، دەڵێت: "ئامانج لە تەوتین دابڕاندنی پەیوەندی نێوان حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستانە، بۆیە هەرێم هەرگیز ئەمە قەبوڵ ناکات."
هەژماری من، بریتییە لە بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ڕێگەی ژمارەیەک بانکى ئه‌هلی كوردستان و بانكێكى حكومی عێراقییەوە، کە پرۆسەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ئەنجام دەدرێت و لە کۆی نزیکەی ملیۆنێک و 250 هەزار مووچەخۆر، تائێستا نزیکەی 800 هەزار مووچەخۆر لە چوارچێوەی هەژماری من دا ناویان تۆمارکراوە.


لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان و بەشێکی لە مووچەخۆرانی هەرێم، هەژماری من ڕەتدەکەنەوە و دەیانەوێت مووچەکانیان لە بانکە عێراقییەکان و لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە تەوتین بکرێت.
شوان محەمەد، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "حکومەتی هەرێم دەستبەرداری هەژماری من نابێت، حکومەتی عێراقیش زۆر کێشەی لەگەڵ هەژماری من دا نییە و ئامانجییەتی مووچەی مووچەخۆران بە بانکی بکرێت."


دەشڵێت: "تی بی ئای یەکێکە لە بانکە گرنگەکانی عێراق و بەشدارە لە هەژماری من دا، تائێستا لە ڕێگەی ئەم بانکەوە هەژمار بۆ 90 هەزار مووچەخۆر کراوەتەوە."

 


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو