شوێنی ئوسامە بن لادن لە هەرێمی کوردستانەوە ئاشکراکراوە
١ ئاب ٢٠٢٥ - ٦:٤٧ پاش نیوەڕۆ
250801013725.jpg)
ئوسامە بن لادن رێبەری رێکخراوی ئەلقاعیدە
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەمەریکییەکان لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە، شوێنی مانەوەی ئوسامە بن لادنی سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدەیان لە پاکستان ئاشکراکردووە، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و زانیارییه‌شدا بڕی 2 ملیۆن دۆلار دراوه به ئاسایش.
سەرچاوە باڵا ئەمنییەکەی هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "لە ساڵی 2004، کاتێک ڕۆژانە بەهەزاران پاکستانی بە ڕێگەی قاچاخ هاتوونەتە عێراق بەمەبەستی زیارەتکردن، قاچاخچییە کوردەکان ڕۆڵیان هەبووە لە پەڕاندنەوەی پاکستانییەکاندا لە ئێرانەوە بۆ عێراق بە تایبەت لە ناوچە سنورییەکانی قەزای خانەقین."
سەرچاوەکە دەڵێت: "یەکێک لە قاچاخچییە کوردەکان گومانی لە کەسێکی پاکستانی هەبووە کە هەوڵیداوە لە ئێرانەوە بڕواتە ناوچەکانی عێراق، بۆیە دەزگا ئەمنییەکانی ئاگاداکردووەتەوە و کەسەکەیان دەستگیرکردووە."
حەسەن غول لەکاتی دەستگیرکردنیدا نامەیەکی بن لادنی پێبووە تا بیگەیەنێت بە زەرقاوی
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، گومانلێکراوە پاکستانییەکە کە قاچاخچییەکە ڕادەستی دەزگا ئەمنییەکانی کردووە، ناوی (حەسەن غول) بووە، لەکاتی دەستگیرکردنیدا نامەیەکی ئوسامە بن لادنی پێبووە تا بیگەیەنێت بە ئەبوموسعەب زەرقاوی، سه‌رۆكى لقی رێكخراوه‌كه له عێراق.
ناوەڕۆکی نامەکەی بن لادن بۆ ئەبوموسعەب زەرقاوی ئەوەبووە، ڕێنمایی کردووە کە چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئەوکاتی عێراق دا بکات، بەتایبەت دۆخەکە بەهۆی ناکۆکی تایفییەوە ئاڵۆز بووە.
رۆژى 27ـى 1ـى 2004، جۆرج بۆشى سه‌رۆكى ئه‌مریكا، له گوتارێكدا ده‌ستگیركردنى (حه‌سه‌ن غول)ـى راگه‌یاند، كه به‌وته‌ى خۆی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی خالد شێخ محه‌مه‌د كه پیلانداڕێژه‌رى سه‌ره‌كی 11ـى سێپته‌مبه‌رى 2001ـه، كاریكردوه.
سەرچاوە ئه‌منییه باڵاكه‌ى په‌نجه‌ره، باسی له‌وه‌كرد دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم (حەسەن غول)ـیان گواستووەتەوە بۆ سلێمانی، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک، هێزێکی ئەمەریکی ناوبراویان لە دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی وەرگرتووە و لەبارەی نامەکەوە لێکۆڵینەوەی چڕیان لەگەڵ کردووە.
ماڵپەڕی زه ویك "The Week" ئاماژەی بەوەکردووە: حەسەن غول لەلایەن هێزی کوردییەوە دەستگیرکراوە و هۆکاری بێ مەبەست بووە بۆ کوژرانی بن لادن.
غول، لە ساڵی 2006 لەلایەن ئەمەریکاوە ڕادەستی دەزگای هەواڵگیریی پاکستان کراوە و ساڵی 2007 ئازادکراوە، بەڵام لە ساڵی 2011 لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکاوە کوژراوە.
سەرچاوە ئەمنییەکەی هەرێم دەڵێت: "حەسەن غول لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیناوە بەوەی نامەکەی ئوسامە بن لادنی لە ئەبو ئەحمەدی کوێتی وەرگرتووە، یەکەمجاربوو ئەمەریکاییەکان ناوی ئەبو ئەحمەد ببیستن."
حەسەن غول بوە هۆی ئاشکراکردنی ئەو کەسەی لە ڕێگەیەوە بن لادن ئاشکرا کرا
ئەبو ئەحمەدی کوێتی، ناوی ئیبراهیم سەعید ئەحمەدە و هاوڵاتییەکی بەڕەچەڵەک پاکستانییە، بەڵام بەهۆی ئەوەی باوکی بۆ ماوەیەک لە کوێت ژیاوە، بۆیە نازناوی کوێتی لێنراوە.
دواى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م ناوه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ستیان كردووه به چاودێرییكردنى، هه‌تا بۆیان ده‌ركه‌وتووه له خانوویه‌كى گه‌وره‌ى شاری ئابوت ئابادی پاكستانى دا ده‌ژێت. پاش چاودێرییه‌كى چڕى خانووه‌كه‌ى كه چه‌ندین مانگی خایاندووه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئوسامه بن لادن له‌و ماڵه‌دایه.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، لە مانگی پێنجی ساڵی 2011، هێزێکی تایبه‌تى ئەمەریکی پرۆسەیەکی سەربازی بۆ سه‌ر ئه‌و خانووه ئه‌نجامدا و سه‌ره‌نجام کوشتنی ئوسامە بن لادنی لێكه‌وته‌وه و له‌گه‌ڵیشیدا ئەبو ئەحمەد کوێتی کوژرا.
لیوا عەلی شەهید محەمەد، بەڕێوەبەری پێشووتری ئاسایشی گەرمیان، بە پەنجەرەی راگەیاند: "حەسەن غول لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە دەستگیرکرا و دواتر گوازرایەوە بۆ سلێمانی، بەڵام ئەمەریکییەکان بردیان."
دەشڵێت: "ئەوکات دە هەزار دۆلار وەکو خەڵات دراوە بە قاچاخچییەکە و هێزەکەی ئاسایشیش هەریەکە و هەزار دۆلار به ئه‌ندامه‌كانى درا."
به‌پێی سه‌رچاوه باڵا ئه‌منییه‌كه‌ى په‌نجه‌ره، ئه‌وكات ئه‌مه‌ریكا بڕی 2 ملیۆن دۆلاریان وه‌كوو خه‌ڵات له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنى حه‌سه‌ن غولدا به ده‌زگاى ئاسایشی هه‌رێم داوه.