وەزیری پێشمەرگە بۆ پەنجەرە: ئەو پارەیەی ئەمەریکا ده‌یدات به‌ پێشمەرگە ساڵی داهاتوو واده‌كه‌ى كۆتایی دێت

٢ ئاب ٢٠٢٥ - ١٠:١٠ پاش نیوەڕۆ

وەزیری پێشمەرگە بۆ پەنجەرە: ئەو پارەیەی ئەمەریکا ده‌یدات به‌ پێشمەرگە ساڵی داهاتوو واده‌كه‌ى كۆتایی دێت


وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە مانگی 9ـی ساڵی 2026، لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمەریکا و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پێدانى بڕێك پاره‌ به‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌، کۆتایی دێت.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "ئەمەریکا مانگانە سەرووی 18 ملیار دینار دەدات بە حکومەتی هەرێم بۆ هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە."
دەشڵێت: "لە مانگی 9ـی ساڵی 2026، لێکتێگەیشتنی نێوان پنتاگۆن و وەزارەتی پێشمەرگە کۆتایی دێت و ڕەنگە ئەو بڕە پارەیە ببڕدرێت."
لەو هەژدە ملیار دینارەی مانگانە لەلایەن ئەمەریکاوە بە وەزارەتی پێشمەرگە دەدرێت، مانگانە هەر پێشمەرگەیەک سەرووی 200 هەزار دینار وەردەگرێت.
شۆڕش ئیسماعیل دەڵێت: "لە مانگی نۆ (ئەیلول)ـی ئەمساڵ، ئەمەریکا بڕی 5 ملیۆن دۆلار کەمدەکاتەوە لەو سەرووی هەژدە ملیار دینارەی کە دەیدات بە هێزی پێشمەرگە."
سەبارەت بە بەردەوامی پاڵپشتی لۆجستی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکاوە، وەزیری پێشمەرگە وتی: "پاڵپشتی لۆجستی ئەمەریکا بۆ هێزەکانی 


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو