زۆربەی ئەو پارە تاک هەزارییەی ڕەوانەی بەغدا کرا داهاتی ده‌روازه‌ى پەروێزخان بووە و به‌هۆیه‌وه 2 کارمەند سزادراون
٢ ئاب ٢٠٢٥ - ١٠:٢٩ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
بەهۆی ناردنی بڕێکی زۆر پارەی تاك هه‌زاریی لەو 120 ملیار دینارەی کە حکومەتی هەرێم لەبەرامبەر ناردنی موچەی مانگی پێنج دا ڕەوانەی عێراقی کرد، دوو کارمەندی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان سزا دران و بڕیاری گواستنەوەیان بۆ دەرکراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "لەو 120 ملیار دینارەی کە حکومەتی هەرێم ڕەوانەی عێراقی کرد، بڕی دوو ملیار دیناری پارەی وردە و تاک هەزاری بووە."
سەرچاوەکە دەشڵێت: "لەو دوو ملیار تاك دینارییە، بڕی ملیارێک و 600 هەزار دیناری لە داهاتی دەروازەی نێو دەوڵەتی پەروێزخان بووە."
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، لەبەرامبەر وەرگرتنی پارەی وردە و تاك هه‌زاریی و دروستبوونی هەڵا لەسەر ناردنی بۆ عێراق، بڕیاری سزادان و گواستنەوە بۆ دوو کارمەندی دەروازەی پەروێزخان دەرچووە كه تۆمه‌تبار كراون به‌وه‌ى ئه‌وان به‌رپرسن له وه‌رگرتنى ئه‌و بڕه زۆره له پاره‌ى تاك هه‌زاریی له بازرگانه‌كان بۆ راییكردنى گومرك و مامه‌ڵه‌ى دیكه له ده‌روازه‌كه.