كوڕێكى ئارام قادر بۆ پهنجهره: هێشتا باوكم نهبراوهته بهردهم دادوهر و یهكجاریش بینیومانه
٢ ئاب ٢٠٢٥ - ١٠:٣٧ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
زیاتر لە 50 ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنی ئارام قادر سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانیدا تێپەڕ دەبێت، بەڵام هێشتا ناوبراو لە زینداندایە، كوڕێكیشی باس لهوهدهكات جارێ دادوهر نهیبینیوه و ئهوانیش وهكو خێزانهكهى یهكجار بینیویانه.
دانیار ئارام قادر، کوڕی ئارام قادرـی سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "باوکم لای دەزگا ئەمنییەکانە، وەکو خانەوادەکەی تائێستا یەکجار بینیومانە."
دەشڵێت: "تا ئێستا پارێزەرمان بۆ نەگرتووە، چونکە مەسەلەکە نەبراوەتە لای دادوەر."
لە ڕۆژی 10ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، ئارام قادر، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیرکرا، لەوکاتەوە تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی دۆسیەکەیەوە نەدراوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، تۆمەتی "سیخوڕی دەرەکی" دراوەتە پاڵ ئارام قادر و دەستگیراوە بەسەر کۆمەڵێک بەڵگەنامەدا کە لەکاتی دەستگیرکردنیدا پێیبووە.
بەڵام دانیار ئارام قادر، ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی باوکی کراون ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت: "تۆمەتەکان ڕاست نین."
ئارام قادر دوای ئەوەی د. بەرهەم ساڵح بوو بە سەرۆک کۆماری عێراق و هاوپەیمانی نیشتمانی جێهێشت، بوو بە سەرۆکی حزبەکە، پێشتریش ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی دادگەریی و پەرلەمانتاری ئەو حزبە بوو لە پەرلەمانی کوردستان.