بەرپرسی نوسینگەی سەرۆکی هەرێم: هیچ وڵاتێک هاوکاریی نەکردین بۆ ڕزگارکردنی ئێزیدییەکان
٣ ئاب ٢٠٢٥ - ١:٣٨ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
بەرپرسی نوسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ رزگارکردنی ئێزدییەکان، ڕایدەگەیەنێت هیچ وڵاتێکی نێودەوڵەتی و عەرەبی هاوکارییان نەکردوون بۆ ئازادکردنی ئێزدییە رفێنراوەکانی لای د١ـعـ….ـش.
حسێن قائیدی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: مامەڵەکردن و هەوڵدان بۆ ئازادکردنی ئێزدییەکانی لای داعش زۆر قورسبوو، چونکە پێشتر بەشێک لە ناوچەکان ئەو رێکخراوەی تێدابوو، ئەمە جگە لەوەی بەشێکی زۆر لە ئێزدییە رفێنراوەکان برابوونە دەرەوەی عێراق.
دەشڵێت: "نە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نە هیچ وڵاتێکی عەرەبی، هاوکاریی نەکردین بۆ رزگارکردنی ئێزدییەکان، تەنها سەرۆکی هەرێمی کوردستانە کە ماوەی 11 ساڵە لەگەڵماندایە بۆ رزگارکردنی رفێنراوەکانی لای داعش."
دەشڵێت: تائێستا 3 هەزارو 590 ئێزدیی رفێنراومان ڕزگار کردووە.
رۆژی 3ـی ئابی 2014، دەوڵەتی ئیـسلامی لە عێراق و شـام ناسراو بە "داعش"، هێرشیکردە سەر قەزای شەنگال و دەورووبەری کە کۆمەڵگەی ئێزیدییەکانی لەخۆگرتووە، لە ئاکامدا کوشتوبڕێکی وێرانکەریی ئەنجامدا و هەزاران هاوڵاتی کوشت و سەرووی 6 هەزاریشی لێ ڕفاندن.