بەرپرسێکی ئێزدیی: هاوکاری عێراق بۆ غەزە بە دەیان جار زیاتر بووە لە هاوکاریی بۆ ئێزدییەکان

٣ ئاب ٢٠٢٥ - ١:٣٩ پاش نیوەڕۆ

بەرپرسێکی ئێزدیی: هاوکاری عێراق بۆ غەزە بە دەیان جار زیاتر بووە لە هاوکاریی بۆ ئێزدییەکان

 

پەنجەرە
 
بەڕێوەبەری پێشووی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو هاوکارییەی عێراق پێشکەشی غەززەی کردووە، بە دەیانجار زیاترە لەوەی بۆ ئێزدییەکانی کردووە، لەکاتێکدا شەنگال و ئێزدییەکان بەشێکن لە گەلی عێراق.

خەیری بوزانی، بەڕێوەبەری پێشووی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند:" عێراق لەهەموو وڵاتانی تر زیاتر کەمتەرخەم بووە بەرامبەر ئێزدییەکان، ڕەنگە هۆکارەکەش جیاوازی ئاینی و نەتەوەیی بێت."

دەشڵێت:"تائێستا پەرلەمانی 13 وڵاتی دیاری جیهان و چوار رێکخراوی گەورەی نێودەوڵەتی، تاوانی شەنگالی بە جینۆساید ناساندووە."

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری پێشووی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف، تاوانەکانی شەنگال و هێرشی داعش بۆ سەر ئێزدییەکان، کاریگەری زۆر خراپی لە ڕووی کۆمەڵایەتی، ئابووری، مرۆڤایەتی و سیاسییەوە بەجێهێشتووە.

خەیری بوزانی وتی: "زیاتر لە 300 هەزار ئێزدی هێشتا لە ژێر خێوەتدا دەژین، ئەوەی لە شەنگال ڕوویدا کۆمەڵکوژی بوو."
 
 رۆژی 3ـی ئابی 2014، دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە "داعش"، هێرشیکردە سەر قەزای شەنگال و دەورووبەری کە کۆمەڵگەی ئێزیدییەکانی لەخۆگرتووە، لە ئاکامدا کوشتوبڕێکی وێرانکەریی ئەنجامدا و هەزاران هاوڵاتی کوشت و سەرووی 6 هەزاریشی لێ ڕفاندن.

 


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو