چارەنوسی چـەکدارە کوردەکانی ناو داعش
٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١:٢٨ پاش نیوەڕۆ

پهنجهره
بەڕێوەبەری ناحیەی زینانەی نزیک قەزای خورماتووی پارێزگای سەڵاحەدین ڕایدەگەیەنێت، 12 گەنجی کوردی دانیشتووی گوندەکانی سنوری قەزای خورماتوو رۆیشتوونەتە نێو داعشهوه، بەڵام چارەنوسیان نادیارە.
وەهاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی زینانە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "روون نییە، چەکدارە کوردەکانی نێو داعش کوژراون یاخود لەژیاندان و چارەنوسیان نادیارە."
ناوچەی غەڕەو پەڵکانەی نێوان پارێزگاکانی کەرکوک، دیالە و سەڵاحەدین، لە دوای 16ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017ـەوە، بووە بە یەکێک لە پێگە سەرەکییەکانی ئەو رێکخراوە لە عێراق، پێشتر زۆربەی چهكداره کوردەکان لەو ناوچەیە بوون.
سەرچاوەیەکی سەربازی ئاگادار کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "هیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدا نییە، ئەو چهكداره کوردانەی رۆیشتنە نێو داعش کوژرابن، بەڵام لە ناوچەی غەڕە و پەڵکانە نەماون."
بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەمنی، هیچ چەكدارێکی کورد لە ناوچەی غەڕە و پەڵکانە نەماوە، جگە لەو چەکدارە کوردە ئێرانییەی کە ناوی (ئهبو جابانی)ـی کوردی بوو، مانگی ڕابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستگیرکرا.
وەهاب ئەحمەد وتی: "گەنجێکی تری کورد کە پێشتر بە تۆمەتی توندڕەوی حوکمدرابوو، بەڵام شەش مانگ لەمەوبەر ئازاد کرا، دوای ئازادکردنی هەڵهات بۆ ناو گروپە توندڕەوەکان."