شیعه‌كان موچه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌نه كه‌ره‌سته‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن
٥ ئاب ٢٠٢٥ - ٢:٢٣ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمەی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم، ڕایدەگەیەنێت هه‌ندێك لایه‌نی شیعه پرسی موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌كاردێنن، جه‌ختیشده‌كاته‌وه موچه گرێدراوه به قووتى خه‌ڵكییه‌وه ده‌بێت به دوور بگیرێت له‌و جۆره مامه‌ڵانه.
د. محەمەد حیسام، ئەندامی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "پرۆسەی سیاسی لە عێراق لە دوای ساڵی 2003، لەسەر بنەمای پەیوەندی نێوان کورد‌و پێکهاتەی شیعە بونیاتنرا، بۆیە دەبێت هەموو هێزەکان دەست بەم پەیوەندییە مێژووییەوە بگرن."
ناکۆکی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لە ساڵی 2014ـه‌وه تائێستا بەردەوامی هەیە، کاتێک حکومەتی عێراق بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی و هەرێمی بە پابەند نەبوون بە ڕێککەوتنە سیاسی و ئابورییەکان تۆمەتبارکرد.
ساڵی 2014، هەرێمی کوردستان "ئابووری سەربەخۆ"ـی ڕاگەیاند و لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی عێراق موچەی موچەخۆرانی بە لێبڕینەوە دابەش دەکرد، بەڵام دوای بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی پاریس لە مانگی 3ـى ساڵی 2023، هەرێم بە ناچاری گەڕایەوە بۆ گفتووگۆ و دانوستان لەگەڵ عێراق.
لە ئێستادا حکومەتی عێراق لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بە "گەمارۆی ئابووری خستنەسەر هەرێم" تۆمەتبار دەکرێت، لەکاتێکدا بەرپرسانی عێراقیش هەرێم بە ڕادەست نەکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ تاوانبار دەکەن.
د. محەمەد حسام، دەشڵێت: دەبێت کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە ڕێگەی تەکنیکی و دوور لە گوتاری سیاسی و بانگەشەی هەڵبژاردن چارەسەر بکرێن، ڕاستە هەندێک هێزی سیاسی دەیەوێت زۆر مەسەلەی گرێ‌دراو بە هەرێم بۆ ئامانجی هەڵبژاردن بەکاربهێنن، ئەمەش لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی هەندێک دروشم، بەڵام ئێمە ئەمە ڕەتدەکەینەوە.
جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه "برایانی کورد هاوبه‌شى سەرەکین و نابێت بەمجۆرە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، دەبێت کێشەکان بەڕێگەی تەکنیکی چارەسەر بکرێن بەجۆرێک ماف و موچەی خەڵکی کوردستان گەرەنتی بکرێت.
باسی له‌وه‌شكرد: "نابێت موچەی خەڵک تێکەڵ بە پڕوپاگەندەی ڕاگەیاندن و هەڵبژاردن بکرێت، چونکە مەسەلەکە گرێدراوە بە قوتی خەڵکەوە."