"حکومەتی هەرێم دەیەوێت موچەی مانگی 6 لە حکومەتی عێراق وەربگرێت بەبێ ئەوەی داواکارییەکانی جێبەجێ بکات"
٥ ئاب ٢٠٢٥ - ٢:٢٥ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
ئەندامێکی تۆڕی ئابووریناسانی عێراق دەڵێت: حکومەتی هەرێم دەیەوێت موچەی مانگی 6 لە حکومەتی عێراقی وەربگرێت، بەبێ ئەوەی ئەو رێوشوێنانە کە بەغداد داوای دەکات، جێبەجێ بکات.
محەمەد حسێن، بە پەنجەرەی وت: یەکێتی و پارتی هەوڵدەدەن موچەی مانگی 6 لە عێراق وەربگرن، بەڵام نایانەوێت ئەو ڕێوشوێنانە پیادە بکەن کە دەبێتە هۆی ڕادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی، لەکاتێکدا عێراق نەوت و داهاتی نا نەوتی دەوێت.
وتیشی: "لایەنی عێراقی دەیەوێت داهاتی دەروازەکان کۆبکرێتەوەو بەرهەمهێنان و هەناردە کردنی نەوتی کوردستان و ئیدارەدانی بخرێتە ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی نەوت، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لقێک بێت لە وەزارەتی نەوت."
باس لەوەشدەکات: لەکاتێکدا یەکێتی و پارتی دەیانەوێت خۆیان ئیدارەی دەروازەکان و نەوت بدەن، بۆیە بۆیە ململانێکانی هەرێم و بەغدا دوو ئاراستەی جیایان وەرگرتووە.
جەختیشیکردەوە: بەهۆی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە، لایەنی عێراقی توڕەن لە هەرێم و دەیانەوێت ڕێککەوتنەکان "حەرفییەن" جێبەجێ بکەن.