پارێزەرێک لە کەرکوک: بەداخەوە ڕێژەی دەستدرێژی سێکسی و ناپاکی هاوسەرگیریی لە هەڵکشاندایە

٦ ئاب ٢٠٢٥ - ٢:٥٥ پاش نیوەڕۆ

پارێزەرێک لە کەرکوک: بەداخەوە ڕێژەی دەستدرێژی سێکسی و ناپاکی هاوسەرگیریی لە هەڵکشاندایە

پەنجەرە

لە شاری کەرکوک، کە بە فرەپێکهاتەیی و هەستیاریی بارودۆخەکەی ناسراوە، ئامارەکانی توندوتیژیی کۆمەڵایەتی، بەتایبەت دەستدرێژیی سێکسی و خیانەتی هاوسەرگیری، ڕوویان لە هەڵکشان کردووە، ڕێکخراوێکی مەدەنییش زەنگی مەترسی لێدەدات.

سرود ئەحمەد، پارێزەر و سەرۆکی ڕێکخراوی هیوای عێراقی لە کەرکوک، بە پەنجەرەـی ڕاگەیاند: بەداخەوە ڕێژەی دەستدرێژیی سێکسی و ناپاکی هاوسەرگیری لە هەڵکشاندایە، ئێمە وەک ڕێکخراو مانگانە نزیکەی ٢٠ حاڵەتی جۆراوجۆری دەستدرێژی و خیانەت تۆمار دەکەین، کە ئەمە تەنها ئەو ژمارەیەیە کە دەگاتە دەستی ئێمە و ئازایەتیی ئەوەیان هەیە سکاڵا بکەن.

بەوتەی خۆیشی بارتەقای ئەوە و رەنگە زیاتریش حاڵەتی دیکە هەن کە بێدەنگییان لێدەکرێت و ناگەنە ڕێکخراو و دادگا و شوێنە پەیوەندیدارەکان.

بەپێی وتەی سەرۆکی ڕێکخراوی هیوای عێراقی، ئەم دیاردەیە سنووری نەتەوە و ئایین و پێکهاتەی بڕیوە و لەناو هەموو چین و توێژەکانی کەرکوکدا بوونی هەیە.

 جەختی لەوەشکردەوە کە "ڕێژەکە لە گوندەکان و ناوچە دوورەدەستەکانی کەرکوک زیاترە، چونکە لەوێ چاودێریی کۆمەڵایەتی و دەستی یاسا کەمترە و قوربانییەکان زیاتر گۆشەگیر دەکرێن."

پەیوەست بە حاڵەتەکانی ناپاکیی هاوسەرییەوە، بە وتەی سرود ئەحمەد، زۆرێک لەو پیاوانەی خیانەت دەکەن، دەیانەوێت لە هاوسەرەکانیان جیاببنەوە و خەرجی بۆ ماڵ و منداڵیان دابین ناکەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو