لەماوەی 34 ساڵدا 867 هاوڵاتی هەرێم بە دەستی ئێران و تورکیا شەهید و برینداربوون

٧ ئاب ٢٠٢٥ - ٤:٠٩ پاش نیوەڕۆ

لەماوەی 34 ساڵدا 867 هاوڵاتی هەرێم بە دەستی ئێران و تورکیا شەهید و برینداربوون

 

 پەنجەرە

ئەندامێکی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی سی پی تی ئەمەریکی رایدەگەیەنێت لە ماوەی 34 ساڵی رابردوودا، تورکیاو ئێران 867 هاوڵاتی سڤیلی دانیشتووی هەرێمی کوردستانیان شەهید و بریندار کردووە.

کامەران عوسمان، بە پەنجەرەی راگەیاند: لە ساڵی 1991ـەوە تا ئێستا (724) هاوڵاتی دانیشتووی هەرێمی کوردستان بوون بە قوربانی هێرش و بۆردومانەکانی تورکیا، لەو ژمارەیە (355) کەسیان شەهید و (369) کەسیشیان برینداربوون.

دەشڵێت: هەر لەو ماوەیەدا (143) هاوڵاتی سڤیلی دانیشتووی هەرێم لە رێگەی هێرش و بۆردومانی ئێرانەوە شەهید و بریندار بوون، کە (81) کەسیان شەهید و (62) کەسەکەی تر برینداربوون.

لە نێو ئامارەکەی رێکخراوی سی پی تی ئەمەریکیدا، ژمارەی ئەو کۆڵبەرانە تۆمار نەکراوە کە لەکاتی کۆڵبەریدا و لەناوچە سنورییەکانی نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، بوونەتە قوربانی.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو