لیستەكەی سوودانی: چارەسەر ئەوەیە هەرێم نەوتی خۆی و بەغدا نەوتی خۆی

٧ ئاب ٢٠٢٥ - ٤:١٠ پاش نیوەڕۆ

لیستەكەی سوودانی: چارەسەر ئەوەیە هەرێم نەوتی خۆی و بەغدا نەوتی خۆی

 

پەنجەرە

حەنان فەتلاوی، پاڵێوراو و پەرلەمانتاری دیار لە لیستەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق (ئاوەدانی و گەشەپێدان)، ڕایگەیاند هیچ سەرۆكوەزیرانێك ناتوانێت كێشەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكات "چونكە شت وەرئەگرن و هیچ بەرامبەرێك نادەن"، دەشڵێت باشترین چارەسەر ئەوەیە هەر یەکەیان نەوت و داهاتی خۆی لابێت.

فەتلاوی لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ رۆژنامەنووس: سامر جەواد كە شەوی رابردوو ئەنجامدرا و "پەنجەرە" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: هیچ كەس كێشەی كوردی پێ چارەسەر ناكرێت، ئەوان زیاتر لە 20 ساڵە هیچ نادەن و شت وەردەگرن، هەر سەرۆكوەزیرانێك دێت لەگەڵیان چاك دەبێت و دەیەوێت نیازپاكی بكات و هەندێكجار پێشێلكاریش دەكات بۆ رازیكردنیان، بەڵام دواتر دەگاتە هەمان ئەنجام. 

حەنان فەتلاوی، وتیشی: تەنیا چارە ئەوەیە ڕێككەوتنێكی ئازایانە بكەین كە پارە و نەوتی خۆتان بۆ خۆتان و هی ئێمە بۆ خۆمان و خۆتان موچەی خۆتان بدەن. ئەوانیش نەوت و باج و دەروازەی سنوورییان هەیە و با موچەی خۆیان بدەن، هی هەموو پارێزگاكان دێتەوە خەزێنەی گشتی، بەڵام هی ئەوان نایەتەوە. 

فەتلاوی باسی لەوەكرد مالیكی، عەبادی، عەبدولمەهدی و كازمی هەوڵی چارەسەری ئەم كێشەیان داوە و نەكراوە بۆیە وەکخۆی وتی: "چارەسەر ئازاری یەك جارە نەك هەموو ڕۆژ."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو