سودانى به‌گژ حه‌شدى "ئێرانیی"ـدا ده‌چێت و 2 سه‌ركرده‌یان له‌سه‌ر كار لاده‌بات
٩ ئاب ٢٠٢٥ - ٧:١٣ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دوو سه‌ركرده‌ى حه‌شدی شه‌عبی له پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه، كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره ڕووداوێكى له‌وشێوه‌یه تۆمارده‌كرێت له‌وكاته‌وه‌ى حه‌شد سه‌ریهه‌ڵداوه و بووه به هێزێكى كاریگه‌ر.
دوو سه‌ركرده‌كه‌ى حه‌شدی شه‌عبی كه فه‌رمانده‌ى لیواكانى 45 و 46ـى حه‌شدن له به‌غدا، سه‌ر به كه‌تیبه‌كانى حیزبوڵڵان، به‌هۆی رووداوه‌كانى 27ـى ته‌موزی ئه‌مساڵ په‌یوه‌ست به به‌شى كشتوكاڵی ناوچه‌ى كه‌رخ له به‌غدا، بڕیاره‌كه‌یان له‌سه‌ر دراوه.
رووداوه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك بووه كه به‌هۆی له‌سه‌ر كارلادانى به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى كشتو‌كاڵى كه‌رخ له دۆره، هێزێكى ئه‌و دو لیوایه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر فه‌رمانگه‌كه، له‌به‌رامبه‌ردا هێزه ئه‌منییه‌كانیش ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و به‌هۆیه‌وه هاولاتییه‌ك كوژرا و برینداری دیكه‌شى لێكه‌وته‌وه. له‌به‌رامبه‌ردا سودانى وه‌كو فه‌رمانده‌ى باڵاى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه پێشتر وێنه‌ى نه‌بووه، ئیدانه‌ى ئه‌و كاره‌ى كرد و هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كانیش 14 چه‌كداری حه‌شدیان ده‌ستگیر كرد و دواتریش هه‌ر به بڕیاری سودانى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه پێكهێنرا، كه ده‌ره‌نجامى كارى لیژنه‌كه به‌خشینی ئامری هه‌ردوو لیواكه‌ى حه‌شد و هه‌روه‌ها به دادگادانى چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كان بوو.
كه‌تیبه‌كانى حزبوڵڵای عێراقی، میلیشیایەکی شیعەیە لە عێراق کە لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە پابەندە بە ویلایه‌تى فه‌قییه‌ى ئێرانى و له‌و ته‌وژمه شیعه چه‌كداره‌ن كه به "وه‌لائی" ناودێر ده‌كرێن. ئه‌م میلیشیایه یه‌كێكه له میلیشیا چه‌كدار و هێرشبه‌ره تونده‌كان و له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به‌ناوى ئەبو حەسەن حمێداویی "ئه‌بو فه‌ده‌ك"ـه‌وه سه‌ركردایه‌تى ده‌كرێن و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ى دیكه‌شیان هه‌یه.