به‌بڕی 900 هه‌زار دۆلار یه‌كێتى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى لۆبیكردنى ئه‌مریكی ئه‌نجام ده‌دات
٩ ئاب ٢٠٢٥ - ٨:١٢ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
به گوژمه‌ى 900 هه‌زار دۆلار، یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "بالارد پارتنەرز"ـى ئه‌مریكی ئه‌نجامداوه بۆ به‌مه‌به‌ستى "بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و سیاسی و کولتوورییەکانی" ئه‌و حزبه لەگەڵ ئەمریکا.
به‌پێی هه‌واڵێكى ده‌زگاى "ئۆدوایر Odwyer" كه تایبه‌ته به په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانه‌وه و په‌نجه‌ره به‌دواداچونى بۆ كردووه، له مانگى ئایاری ئه‌مساڵ، یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به گوژمه‌ى 900 هه‌زار دۆلار گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "بالارد پارتنەرز"ـى ئه‌مریكییدا كردووه كه له ڕێگه‌یه‌وه "ڕاوێژ دەداتە یەکێتی و هاوکاری دەکات لە پەیوەندیکردن لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و داڕێژەرانی سیاسەت و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و کەسانی دیکەی ئەمریکا. "
كۆمپانیاكه له‌و گرێبه‌سته‌دا كه‌ماوه‌كه‌ى 1 ساڵه، وه‌كخۆی رایگه‌یاندوه "داکۆکی له یه‌كێتى دەکات لەبەردەم حکومەتی ئه‌مه‌ریكیدا، لەسەر ئەو پرسانەی کە ئه‌و حزبه بە پێویست و گونجاوی دەزانێت."
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، "دەزگای گەشەپێدانی کوردستان" بەناوی یەکێتییەوە گرێبەسته‌كه‌ى كردووه.
کۆمپانیای بالارد پارتنەرز، کۆمپانیایەکی ئەمریکییە بۆ لۆبیکردن و لە ساڵی 1998 لەلایەن برایان بالارد لە شاری تالاهاسی ویلایەتی فلۆریدا دامەزراوە. کۆمپانیاکە خزمەتگوزاریی حکومی و پەیوەندییە گشتییەکان پێشکەش دەکات و ئۆفیسەکانی لە واشنتۆنى پایته‌خت و ژماره‌یه‌ك ویلایه‌تى دیكه‌ى ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه.