پارێزگاری سلێمانی: بەپێی پێشهاتەکان دەبێت تورکیا گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵبگرێت
٩ ئاب ٢٠٢٥ - ٩:٤٣ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت بەپێی پێشهاتەکان بێت دەبێت لە مانگی 10ـی ئەمساڵ تورکیا قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکانی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هەڵبگرێت.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بەپێی پێشهاتەکان دەبێت قەدەغەی گەشتەکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لاببرێت، بەڵام مەسەلەکە بڕیاری سیاسییە نەک ئیداريی، بۆیە بڕیاری سیاسی پێشبینی بۆ ناکرێت.
لە 3ـی نیسانی 2023ـوە، کۆمپانیای تورکیش ئێرلاینز گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە ڕاگرتووە. هاوکات تورکیا ڕێگە نادات ئەو فڕۆکانە‌ی دەچنە سلێمانی و ئەوانەی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەچنە فڕۆکەخانەکانی دیکە، بە ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌دا تێپەڕن.
بیانووى توركیا بۆ ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه، په‌یوه‌ندی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه وه‌كو پارتى ده‌سه‌ڵاتداری سنوورى سلێمانى، له‌گه‌ڵ پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه).
تورکیا پێشتر ئابڵوقەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەموو شەش مانگ جارێک درێژ دەکردەوە، بەڵام ئەمجارە ماوەی ئابڵوقەکەکەی کورت‌تر کردەوە لە 6ـی ته‌موز (7)ـی 2025ـەوە بۆ 6ـی تشرینی یه‌كه‌م (10)ـی 2025.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هەوڵەکان بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هەوڵێکی چڕ هەیە بۆ ئەوەی تورکیا لە مانگی 10ـی ئەمساڵدا گەمارۆی ئاسمانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵبگرێت.