پارتی: ئۆپۆزسیۆن لە بەغدا دژی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه؛ یه‌كگرتوو: ئێوه تووشی دووفاقی بوون
١٠ ئاب ٢٠٢٥ - ١٢:١٢ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان هێرش دەکاتە سەر لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان و پێیوایە "لە بەغدا دژی بەرژەوەندییەکانی هەرێم و خەڵکەکەی مامەڵە دەکەن"، له به‌رامبه‌ریشدا سه‌ركرده‌یه‌كى یه‌كگرتووى ئیسلامی ده‌ڵێت: لایه‌نه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم "تووشى دوفاقی بوون" و خۆشیان نازانن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى به‌غدان یان دوژمنین.
فازڵ بەشارەتی، سەرکردەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: نازانم بیرکردنەوەی برادەرانی ئۆپۆزسیۆن چۆنە، بەڵام نوێنەرەکانیان لە بەغدا گوتار و بۆچوونەکانیان دژی هەرێم و بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتوى ئیسلامی كوردستان، به‌رپه‌رچی ئه‌و قسانه ده‌داته‌وه و پێیوایه ئه‌وه ئه‌وانن كه له خۆیان تێناگه‌ن و نازانن چی‌یان ده‌وێت له به‌غدا.
بورهان موزه‌فه‌ر، به په‌نجه‌ره‌ى وت: "بە دڵنیاییەوە ئێمە مافی خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەولەوییەتی ئیشوکارەکانمانە و بۆ ئەویش لە بەغدا ماوینەتەوە، به‌ڵام لایەنەکانی دەسەڵاتى هه‌رێم تووشی دووفاقی "ئیزدیواجییەت" بوون کە خۆشیان لەخۆیان تێناگەن ئایا ئەمان لەگەڵ دەسەڵاتی بەغدا شه‌ریکن یان دوژمنن؟"
ده‌شڵێت: "ئەگەر ئەمان دوژمنی بەغدان، ئه‌ى چی دەکەن لەناو حکومەتەکەی سودانیدا، سه‌رۆك كۆماریان هه‌یه، جێگری سەرۆکی حکومەتیان هەیە، وەزیری ده‌ره‌وه‌یان هەیە؟"
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ركرده‌كه‌ى پارتى، پێیوایه ده‌بێت لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن جیاوازبن له گوتاریاندا له هه‌رێم و به‌غدا.
فازڵ به‌شاره‌تى، وتى: "ڕاستە لە هەرێمی کوردستان نادادیی و گلەیی و گازەندە هەیە، بەڵام ناکرێت ئەمە بکرێتە بیانوو بۆ دژایەتی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان و مامەڵەکردن بە پێچەوانەی بەرژەوەندی نیشتمانی."
له‌به‌رامبه‌ردا، بورهان موزه‌فه‌ر ده‌ڵێت: "ئەمان لە ڕاستیدا لە دوور و نزیکەوە کار بۆ بەرژەوەندییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناکەن، به‌ڵكو تەنیا لە خەمی دابینکردنی بەرژەوەندییە حیزبی و کەسییەکانی خۆیانن."
ئاڵوگۆڕی ئەم تۆمەتانە، له‌كاتێكدایه كه ناکۆکییەکانی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن له هەرێمدا ڕوو له قوڵبوونه‌وه‌ى زیاتره، به‌شێوه‌یه‌ك ئێستا جگه له گۆڕه‌پانى ناوخۆیی هه‌رێم، زۆرجاریش بۆ ده‌ستشكاندنه‌وه‌ى یه‌كتر په‌نا بۆ گۆڕه‌پانى به‌غداش دەبەن.