تەڤگەری ئازادیی: ڕێکخستن و چالاکی سیاسیمان کۆتایی پێهێناوە

١١ ئاب ٢٠٢٥ - ٨:٥٨ پێش نیوەڕۆ

تەڤگەری ئازادیی: ڕێکخستن و چالاکی سیاسیمان کۆتایی پێهێناوە

په‌نجه‌ره‌

وتەبێژی پێشووی تەڤگەری ئازادی ڕایدەگەیەنێت، دواى ئه‌وه‌ى "لەژێر فشاری وڵاتێکی دەرەکی و چەند لایەنێکی ناوخۆیی عێراقیدا مۆڵەتی کارکردنمان لێوه‌رگیرایه‌وه‌، هیچ کار و چالاکییەکی سیاسییمان نەماوە."

تەڤگەری ئازادیی كه‌ ناوه‌ ته‌واوه‌كه‌ى تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستانه‌، پارتێكى سیاسیی بوو کە لە ساڵی 2014 دامه‌زرا و به‌ ڕێكخراوى باشوری كوردستانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) ده‌زانرا، له‌ رۆژی 1ـى ئابی 2024 له‌لایه‌ن دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراقه‌وه‌، پارته‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌.

هەڤاڵ جومعە، وتەبێژی پێشووی تەڤگەری ئازادیی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کارکردنی تەڤگەری ئازادیی لەژێر فشاری وڵاتێکی دەرەکی و چەند لایەنێکی ناوخۆیی عێراقیدا بووە.

بەپێی وتەی هەڤاڵ جومعە، ئێستا تەڤگەری ئازادیی پەیکەری رێکخراوەیی، ڕێکخستن و چالاکی سیاسی نەماوە، بەهۆی وەرگرتنەوەی مۆڵەتی کارکردن لێیان.
 


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو