پسپۆڕێكى فه‌یلی: ژماره‌مان له مه‌سیحی و توركمان زیاتره، كه‌چى كورسیمان له په‌رله‌مانى كوردستاندا بۆ دانه‌نراوه
١١ ئاب ٢٠٢٥ - ٨:٥٩ پێش نیوەڕۆ

دیمەنی پیاوێک لە پێشانگایەکی شەهیدانی کوردانی فەیلی
په‌نجه‌ره
له كاتێكدا په‌رله‌مانی كوردستان 10 كورسیی كۆتای بۆ پێكهاته‌كانی توركمان و مه‌سیحی ته‌رخان كردووه، پێكهاته‌یه‌كى تر‌ى ڕه‌سه‌نی كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیی كه فه‌یلییه‌كانن، له‌م مافه بێبه‌شن، پسپۆڕێكی فه‌یلیش ده‌ڵێت: ژماره‌مان له مه‌سیحی و توركمان زیاتره، نابێت قوربانیدانمان نادیده بگیرێت.
د. عیسام كازم فه‌یلی، پسپۆڕی زانسته سیاسییه‌كان، جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی هه‌بوونی نوێنه‌رایه‌تی بۆ كورده فه‌یلییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كاته‌وه و به په‌نجه‌ره‌ی ڕاگه‌یاند: "ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تی بۆ كورده فه‌یلییه‌كان له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت، ئه‌مه وه‌ك به‌شێك له پرۆسه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی سیاسی."
د. عیسام فه‌یلی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه كوردانی فه‌یلی وه‌ك گه‌وره‌ترین پێكهاته‌ی كوردیی قوربانیده‌ر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، شایسته‌ی ئه‌وه‌ن كه نوێنه‌رایه‌تیی ڕاسته‌قینه‌یان هه‌بێت.
ناوبراو وتی: "ئه‌م پێكهاته‌یه مێژووی قوربانیدانی له چلەکانه‌وه تا حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو بۆ پشتیوانیكردنی بزووتنه‌وه‌ی كوردی درێژ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له دوای ساڵی 2003ـوه هیچ هه‌ل و به‌شێكی له پۆسته جێبه‌جێكاره‌كاندا پێنه‌درا و ته‌نانه‌ت نوێنه‌رایه‌تیشیان له په‌رله‌مانی هه‌رێمدا نییه."
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، فه‌یلییه‌كان خاوه‌نى كورسییه‌كى كۆتان له‌سه‌ر به‌ركه‌وته‌ى پارێزگاى واست.
پسپۆڕه‌كه‌ی زانسته سیاسییه‌كان پێیوایه ژماره و كاریگه‌ریی كوردانی فه‌یلی له ئاستێكدایه كه ناكرێت نادیده بگیرێت و ده‌ڵێت: "زیادەڕەوی ناكه‌م ئه‌گه‌ر ئێستا ئاستی بوونی فه‌یلییه‌كان له بوونی مه‌سیحییه‌كان باڵاتره، یان له ئاستی بوونی توركمانیدایه، بۆیه ده‌بێت ئاماده‌گییه‌كی به‌هێزیان هه‌بێت و كاریگه‌رییان له دیمه‌نی سیاسیی‌دا هه‌بێت."