یه‌كێك له به‌هێزترین كاندیده مه‌سیحییه‌كان له هه‌ڵبژاردن دورخرایه‌وه
١١ ئاب ٢٠٢٥ - ١:٢٦ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیارانى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، ئه‌مڕۆ (جۆزیف سلێوا)ـى له كاندید بوون بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دوورخسته‌وه، كه ناوبراو یه‌كێك بووه له كاندیده به‌هێزه‌كانى پێكهاته‌ى مه‌سیحی.
له نووسراوه‌كه‌ى كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كه وێنه‌ى ده‌ست په‌نجه‌ره كه‌وتووه، هیچ ئاماژه‌یه‌ك به هۆكارى دوورخستنه‌وه‌ى ناوبراو نه‌دراوه.
سڵێوا، په‌رله‌مانتارى پێشووتری عێراق بوه و ئێستاش سه‌رۆكى پارتى یه‌كێتى به‌یت نه‌هێرێنى نیشتمانییه كه پارتێكى تایبه‌ته به مه‌سیحییه‌كان و بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر كۆتای مه‌سیحییه‌كان له به‌غدا خۆی پاڵاوتبوو و به‌وه ناسراوه له هه‌ردوو ئاراسته‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ره‌یان كلدانییه‌وه دووره.