عێراق به‌نیازه له‌ڕێگه‌ى پێدانى پاداشته‌وه چه‌كدارانى حه‌شد رازیی بكات بۆ تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ سوپا
١٣ ئاب ٢٠٢٥ - ٩:٣٧ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
شیكه‌ره‌وه‌یه‌كى نزیك له محه‌مه‌د شیاع سودانى رایده‌گه‌یه‌نێت سه‌رۆك وه‌زیران پلانی تێكه‌ڵكردنى چه‌كدارانى حه‌شدی به سوپا هه‌یه، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ى پێدانى پاداشت و هاندانه‌وه.
عائید هیلالی، شیکه‌ره‌وه‌ى سیاسی نزیک لە سەرۆک وەزیرانی عێراق، له‌لێدوانیدا بۆ ماڵپه‌ڕى "العالم الجدید"ـى عێراقی، وردەکاریی ستراتیژیی حکومەتی محەمەد شیاع سودانی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هێزەکانی حەشدی شەعبی ئاشکرا دەکات و ده‌ڵێت: "بژاردە ڕاستەقینەکانی حکومەت بەرەو ئەوە دەچن لیواکانی حه‌شد بەشێوەیەکی کرداریی تێکەڵی دامەزراوەکانی دەوڵەت بکرێن."
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات ئامانج لەم کارە کەمکردنەوەی نفوزە زۆره‌كه‌یانه كه وه‌كو سوپایه‌ك ته‌ریب به سوپای عێراقی ده‌بینرێن.
عائید هیلالی، ستراتیژیی سەرەکیی حکومەتی بۆ جێبەجێکردنی ئەم پلانە ئاشکرا کرد و وتی: "حکومەت پلانی هەیە هاندانی تایبەت پێشکەش بکات بۆ پڕۆسەی تێکەڵکردنەوەی چەکدارەکان، ئەمەش بەمەبەستی کەمکردنەوەی بەرگریی سیاسی لە بەرامبەر ئەم هەنگاوە."
پێیشیوایه ئەم هه‌نگاوه "نیازی ڕاستەقینەی حکومەت نیشان دەدات بۆ پابەندبوون بە ستانداردەکانی دەوڵەتی مۆدێرن".
ئه‌م پێشهاته له‌كاتێكدایه كه حكومه‌ت و په‌رله‌مانى عێراق له‌ژێر فشارێكى توند دان بۆ له‌قاڵبدانى حه‌شدی شه‌عبی و كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕۆڵیان و هه‌روه‌ها تێنه‌په‌ِراندنى یاسای ماف و ئیمتیازه‌كانى چه‌كدارانى حه‌شد.