سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ په‌نجه‌ره: مالیكی توشی نەخۆشی كلسکردنی بۆڕییه‌كانى خوێن بووه
١٥ ئاب ٢٠٢٥ - ٣:٤١ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
دواى داخلكردنى بۆ نه‌خۆشخانه و دواتر ده‌رچوونى، گومانێكى زۆر له‌باره‌ى دۆخی ته‌ندروستى نوری مالیكی- سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تى یاسا درووست بووه، سه‌رچاوه‌یه‌كش ده‌ڵێت ناوبراو تووشی نه‌خۆشی كلسکردنی بۆڕییه‌كانى خوێن بووه و ئێستا دۆخی جێگیره.
ڕۆژی (29ـى ته‌موزی 2025) هه‌واڵى داخلكردنى نوری مالیكی سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووتری عێراق به نه‌خۆشخانه بڵاوكرایه‌وه و بوو به باسوخواسێكى گه‌رم.
نووسینگه‌ى مالیكی له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه‌دا، ڕاگه‌یه‌نراوێكى له‌باره‌ى دۆخی ته‌ندروستى ناوبراو بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى پشكنینی خولیی سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن بیتاری له به‌غدا كردووه و دۆخی ته‌ندروستى باشه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى كه ده‌ست په‌نجه‌ره كه‌تووه له سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه، مالیكی نه‌خۆشی كلسی بۆڕییه‌كانى خوێنى له‌گه‌ڵدایه.
سه‌رچاوه‌كه ڕوونیكرده‌وه: مالیكی زیاتر له 10 ساڵه ئه‌م نه‌خۆشییه‌ى هه‌یه، گومان ده‌كرێت ئه‌مجاره‌ى ئێستا لێی كردبێت به جه‌ڵته و به‌هۆیه‌وه داخل به نه‌خۆشخانه كرا.
باسی له‌وه‌شكرد دواى ده‌رچوونى له نه‌خۆشخانه دۆخی ته‌ندروستى له ئێستادا جێگیره.
هاوكات سه‌رچاوه عێراقییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌و ڕۆژه‌ى داخل به نه‌خۆشخانه كراوه، هه‌ستى به ئازارێكى توند له سنگییدا كردووه، هه‌ربۆیه گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌كاتى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵی نه‌خۆشكه‌وتنى مالیكی و داخلكردنى به نه‌خۆشخانه، وابڵاوكرایه‌وه كه ناوبراو به‌مه‌به‌ستى خۆدوورخستنه‌وه له شانۆی سیاسی و فشاره ده‌ره‌كییه‌كان كه له‌سه‌ر عێراق و به‌تایبه‌تى په‌یوه‌ست به حه‌شدى شه‌عبی له ئارادان، نه‌خۆشكه‌وتنه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه.