بۆچی زۆرینه‌ى لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن له ده‌ستگیركردنى شاسوار عه‌بدولواحید بێده‌نگ بوون؟
١٦ ئاب ٢٠٢٥ - ١٠:٤١ پێش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
ئه‌گه‌رچی هه‌موویان له‌و به‌ره‌یه هه‌ژمار ده‌كرێن كه به "دژى ده‌سه‌ڵات" ناسراوه، به‌ڵام زۆرینه‌ى لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزیسیۆنى هه‌رێم هیچ قسه‌یه‌كیان له‌باره‌ى ده‌ستگیركردنى سه‌رۆكى جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ- شاسوار عه‌بدولواحیده‌وه نه‌كرد، سه‌ركرده‌ى یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ش ده‌ڵێت: "ئێمە ناتوانین ببینە پارێزەری."
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى په‌نجه‌ره، له‌ڕووداوى ده‌ستگیركردنى شاسوار عه‌بدولواحید، تەنها یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستان نیگەرانیی خۆیان دەربڕی، به‌پێچه‌وانه‌وه لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى ئۆپۆزسیۆن بێده‌نگ بوون، ئه‌ویش به‌م هۆكارانه:
* ناکۆکیی نەوەی نوێ و کۆمەڵی دادگەری: دوای شکستى پێكهێنانى به‌ره‌یه‌كى هاوبه‌شى لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، شەڕێکی ڕاگەیاندنی توند لەنێوان نەوەی نوێ و کۆمەڵ دا دروست بوو. کەناڵی NRTـی سەر بە نەوەی نوێ و کەناڵی پەیامی سەر بە کۆمەڵی دادگەری بوونە سەکۆی هێرشکردنە سەر یەکتر. نەوەی نوێ، کۆمەڵی بە "نزیکبوونەوە لە دەسەڵات" تۆمەتبار دەکرد، لە بەرامبەریشدا کۆمەڵ بە شێوەی نافەرمی نەوەی نوێی بە "حزبەکەی چاڤیلاند" و سەرۆکەکەشی بە بازرگانێکی سیاسی ناودەبرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو کۆمەڵی دادگەرییەوە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە په‌نجه‌ره‌ى ڕاگەیاند: "کاتێک شاسوار عەبدولواحید قسەی دەکرد، بێ سڵەمینەوە تۆمەتی بۆ دروست دەکردین، ئەمە جگە لەوەی دۆسیەی یاسایی دیکەی لەسەرە وەک قەرزی حکومەت، بۆیە ئێمە ناتوانین ببینە پارێزەری."
* پەیوەندیی ئاڵۆز لەگەڵ لایەنەکانی تر: بێدەنگیی ڕەوتی هەڵوێست چاوەڕوانکراو بوو، چونکە ئەم ڕەوتە بەردەوام ڕەخنەی توندی لە شێوازی کارکردنی سیاسی و میدیایی نەوەی نوێ گرتووە.
هاوکات، بەرەی گەل کە هێزێکی نوێی سیاسییە، هەر لە سەرەتاوە نەیتوانی لەگەڵ نەوەی نوێ بگاتە هیچ جۆرە هەماهەنگییەک، ئەمەش وایکردووە لەم دۆسیەیەدا خۆی بەدوور بگرێت.
* نزیکبوونەوەی یەکگرتوو: پێچەوانەی ئەوانی تر، هەڵوێستی نیگەرانیی یەکگرتووی ئیسلامی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو لێکنزیکبوونەوە سیاسییەی کە لەم دواییانەدا لەنێوان هەردوولادا دروست بووە.
بەپێی زانیارییەکان، یەکگرتوو و نەوەی نوێ لە گفتوگۆدابوون بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی لە هەندێک بازنەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، بۆیە یەکگرتوو نایەوێت ئەم پردە سیاسییە بڕووخێنێت.