كۆبوونه‌وه‌ى ساڵانه‌ى "سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال" له سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت
١٦ ئاب ٢٠٢٥ - ٨:٤٣ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا كۆبوونه‌وه‌ى ساڵانه‌ى ڕێكخراوى سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال له شاری سلێمانى به‌ڕێوه‌بچێت و کۆبوونەوەکەش سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، به په‌نجه‌ره‌ى راگه‌یاند: بڕیاره ڕۆژانى 27 تا 29ـى ئه‌م مانگه (ئابی 2025)، له شاری سلێمانى كۆبوونه‌وه‌ى ساڵانه‌ى سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال به‌ڕێوه‌بچێت.
وتیشی: یه‌كێتى نیشتمانى كه ئه‌ندامێكى ڕێكخراوه‌كه‌یه و جه‌لال تاڵه‌بانى- سكرتێری پێشوی یه‌كێتى پێشتر جێگری سه‌رۆكى ڕێكخراوه‌كه و دواتریش سه‌رۆكى فه‌خریی بووه، پێشنیازی میوانداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ى كردووه.
ڕێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال لە ساڵی 1951 لە شاری فڕانکفۆرتی ئەڵمانیا دامەزراوە و كۆڕبه‌ندێكى پارته سۆسیالیستى و چه‌پ و كرێكاریی و دیموكراسییه كۆمه‌ڵگه‌ییه‌كانى جیهانه، نزیكه‌ى 150 ئه‌ندامی هه‌یه له زیاتر له 100 وڵاتى جیهان. ئه‌م ڕێكخراوه چوار ساڵ جارێك كۆنگره و هه‌موو ساڵێكیش كۆبوونه‌وه‌ى ساڵانه هه‌رجاره و له وڵاتێك ئه‌نجام ده‌دات، تیایاندا پێداچوونەوە بە کاروباری ڕێکخراوەکە دەکرێت و هه‌ڵوێستى خۆیشی له‌سه‌ر بارودۆخی جیهانى ده‌خاته‌ڕوو.
ڕێكخراوه‌كه‌دا له هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان ئه‌ندامى هه‌یه، له باكوور (ده‌م پارتى)، له باشوور (یه‌كێتى)، له ڕۆژهه‌ڵات (دیموكرات و كۆمه‌ڵه) و له ڕۆژئاوا (په‌یه‌ده).