سودانى 17 جار داواكاریی بۆ سه‌ردانی واشنتۆن پێشكه‌ش كردووه
١٦ ئاب ٢٠٢٥ - ٨:٤٦ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
له‌دواى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن دۆناڵد ترامپه‌وه، سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، 17 جار داواكاریی بۆ سه‌ردانى واشنتۆن پێشكه‌ش كردووه، بەڵام تائێستا ڕه‌زامه‌ندی پێنه‌دراوه و به‌رپرسانى كۆشكى سپی چاوەڕوانی "تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینە"ـى لێدەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقی لە واشنتۆن کە بە تایبەت بۆ پەنجەرە دوا، سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تائێستا 17 جار داوای پێشکەشکردووە به‌مه‌به‌ستى ئەنجامدانی سەردانێک بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەڵام تا ئەم ساتە هیچ وەڵامێکی ئەرێنی و یەکلاکەرەوەی وەرنەگرتووە.
سەرچاوەکە ئاشکرای کرد کە ئیدارەی ئەمریکا مەرجی دیاریکراوی هەیە و دەیەوێت هەنگاوی کرداریی لە سودانی ببینێت بەرامبەر ئەو گرووپە چەکدارانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن.
وتى: "ئەمریکییەکان بە ڕوونی پێیان وتووە کە پێشوازی لێکردنی لە کۆشکی سپی بەندە بەوەی کە تا چەند دەتوانێت سەروەریی یاسا بسەپێنێت و جڵه‌وى گرووپە چەکدارە عێراقییه وه‌لائییه‌كان كه سه‌ر به ئێرانن بكات و له قاڵبیان بدات."
سەرچاوەکەی پەنجەرە ئاماژەی بەوەشکرد، پێکدادان و گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و چەکدارانی کەتائیبی حیزبوڵڵا، لەلایەن واشنتۆنەوە وەک بەشێک لەو تاقیکردنەوەیە سەیر دەکرێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئەمریکییەکان دەیانەوێت ببینن سودانی بە ڕاستی بەرەنگاری ئەو گروپانه ده‌بێته‌وه.