ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵ: یه‌كێتى و پارتى به ئێمه ده‌ڵێن جاش و خۆشیان له پۆست و پایه و بازرگانییدا شه‌ریكی به‌غدان
١٧ ئاب ٢٠٢٥ - ٢:٠٥ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی، رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌سه‌ڵات "یه‌كێتى و پارتى" له‌وپه‌ڕى لاوازییدان، له‌ترسی كه‌وتنیش ده‌یانه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێ ڕۆڵ بكه‌ن، ده‌شڵێت: لایه‌نه‌كانى ده‌سه‌ڵات به‌وان ده‌ڵێن "جاش" له‌كاتێكدا خۆیان له بازرگانی و پۆست و پایه‌دا شه‌ریكن له‌گه‌ڵ به‌غدا.
عومەر گوڵپی، به په‌نجه‌ره‌ى وت: "دەسەڵات لە هەرێم لەوپەڕی لاوازیدایە، نایانەوێت لەسەر دەستی هێزی تر کێشەکان چارەسەر ببن، بۆیە هەوڵدەدەن لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بێ ڕۆڵ بکەن."
پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوو یه‌كێتى و پارتى بڕیاریاندا په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ڕه‌خنه‌ى داخستنى ده‌رگاى په‌رله‌مانیان لێگیرابوو.
عومه‌ر گوڵپی، له‌باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه ده‌ڵێت: "دەسەڵات هیچ مانایەکی بۆ هەڵبژاردن نەهێشتووە، دە مانگە دەرگای پەرلەمانی داخستووە."
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، فشاری هه‌ردوو حزبه‌كه بۆ سه‌ر پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان چڕتر بووه‌ته‌وه، هه‌فته‌ى ڕابردوو شاسوار عه‌بدولواحید- سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ده‌ستگیركرا. ئه‌گه‌رچی دادگاى سلێمانى باسی له‌وه‌كرد ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى یاساییه و له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى پێشتری بووه له په‌رله‌مانتار شادی نه‌وزاد، به‌ڵام له‌لایه‌ن جوڵانه‌وه‌كه‌وه به فشاری سیاسی ده‌بینرێت.
هاوكات فشار و هێرشی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار بۆسه‌ر لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن مێژوویه‌كى هه‌یه، كه له‌و ڕووداوانه‌شدا قوربانیی كه‌وتووه‌ته‌وه.
عومەر گوڵپی، پێیوایه یه‌كێتى و پارتى نایانه‌وێت هێزی ئۆپۆسیۆن هه‌بێت، دەڵێت: "لەهەموو دونیادا ئۆپۆزسیۆن کاری دەوڵەت هاوسەنگ دەکات، وڵات بە بێ ئۆپۆزسیۆن مانای نییە، کەچی یەکێتی و پارتی نایانەوێت ئۆپۆزسیۆن هەبێت."
هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، زۆرجار نوێنەرانی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان لە بەغدا بە زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی هەرێم تۆمەتبار دەکرێن، تۆمەتەکان بە پلەی یەکەم لەلایەن سەرکردەکانی پارتییەوە ڕووبەڕووی ئەو لایەنانە دەکرێنەوە.
فازڵ بەشارەتی، سەرکردەی پارتی دیموکراتی کوردستان، له لێدوانێكى پێشوویدا بۆ په‌نجه‌ره، ده‌ڵێت: "نازانم بیرکردنەوەی برادەرانی ئۆپۆزسیۆن چۆنە، بەڵام نوێنەرەکانیان لە بەغدا گوتار و بۆچوونەکانیان دژی هەرێم و بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە."
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى كۆمه‌ڵ ده‌ڵێت: "ئەوان (یه‌كێتى و پارتى) لەسەر رەخنەگرتن، تۆمەتی جاشێتی دەدەنە پاڵ ئۆپۆزسیۆن، لەکاتێکدا خۆیان لە پۆست و پارە و بازرگانیکردندا شەریکن لەگەڵ عێراق."