په‌رله‌مانتارێك بۆ په‌نجه‌ره: ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕەشه‌ى له هه‌موو لایه‌ك داوه بۆ په‌سه‌ندنه‌كردنى یاسای حه‌شد
١٧ ئاب ٢٠٢٥ - ٢:٤٣ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێت له‌سه‌ر یاسای حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان قسه‌ى كردووه، سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌ڵێت: هێزه شیعییه‌كان ده‌توانن یاسای حه‌شدی شه‌عبی تێپه‌ڕێنن، به‌ڵام له ترسی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مه ناكه‌ن.
یاسای ماف و ئیمتیازه‌كانى چه‌كدارانى حه‌شدی شه‌عبیی، بووه‌ته یه‌كێك له‌و پرسانه‌ى كه به مۆله‌قی ماوه‌ته‌وه، یاساكه دووجار خوێندنه‌وه‌ى بۆ كراوه و كۆتا خوێندنه‌وه‌ى ماوه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌رى، به‌ڵام به فشاری ئه‌مه‌ریكا ئه‌م كاره ناكرێت.
شوان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "ئەمەریکا بۆ یاسای حەشد لەسەر هێڵە و پەیوەندی بە زۆربەی لایەنەکانەوە کردووە."
وتیشی: "وەفدی ئەمەریکا سەردانی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیشی کرد."
هاوكات دوو هه‌فته پێشتر، هه‌ڵسوڕێنه‌رى كاروباری باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له‌گه‌ڵ جێگری یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق- موحسین مه‌نده‌لاویی كۆبوویه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هۆشداریی دابوو له تێپه‌ڕاندنى یاساكه‌ى حه‌شد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە جوڵەی ئەمەریکاییەکان لە بەغدا، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "وەفدی ئەمەریکا كه سەردانی بەرپرس و لایەنە عێراقییەکانی کردووە، لەبارەی تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای حەشد هۆشداریی ڕوونیان پێداون."
وتیشی: "هێزە شیعەکان دەتوانن پرۆژە یاساکە تێپەڕێنن، بەڵام خۆیان ئەمە ناکەن و هۆشداری ئەمەریکایان بەهەند وەرگرتووە، هەرچەندە بۆ موزایەدە لە سەر ئاستی شەقام بەجۆرێکی تر قسە دەکەن."
ئه‌م پێشهاتانه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌هۆی ئه‌م یاساییه‌وه، كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تاڕاده‌یه‌ك ئیفلیج بووه.
له‌وباره‌وه په‌رله‌مانتارێكى كورد له به‌غدا كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت، به په‌نجه‌ره‌ى وت: ئه‌گه‌رچی پرۆژه یاسایه‌ك له به‌رنامه‌ى كاریشدا نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر 50 په‌رله‌مانتار له دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان ئیمزایان كۆكرده‌وه به‌مه‌به‌ستى زیادكردنى بۆ دانیشتنه‌كه، زیاد ده‌كرێت؛ په‌رله‌مانتاره شیعه‌كانیش ئیمزاكانیان ئاماده‌یه و ده‌ترسین دانیشتن بكرێت و یه‌كسه‌ر ئه‌و داوایه پێشكه‌ش بكه‌ن، هه‌ربۆیه له‌م ماوه‌یه‌ى ڕابردوودا نه‌چوینه دانیشتنه‌كانه‌وه و نه‌مانهێشتووه نیساب ته‌واو ببێت.