(نوێکراوەتەوە) كارمه‌ندێك بڕێكى زۆر پاره‌ى حكومه‌ت و بازرگانان له ده‌روازه‌ى په‌روێزخان ده‌بات
١٧ ئاب ٢٠٢٥ - ٣:٤٢ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره (نوێکراوەتەوە)
كارمه‌ندێكى نووسینگه‌یه‌ك له دەروازەی نێو دەوڵەتی پەروێزخان، بڕێک پارەی بانکی دەروازەکەو بڕێکی زۆر پارەی ژمارەیه‌ك بازرگانی بردووە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نەیگێڕاوەتەوە.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە دەروازەی نێو دەوڵەتی پەروێزخان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: كارمه‌ندێكى نووسینگه كه به "موخەڵس" ناسراون، بڕی 8 ملیۆن و 250 هەزار دیناری بانکی پەروێزخانی بردووە، ئیداره‌ى ده‌روازه‌كه‌ش ئاگاداری نوسینگەکانی کردووەتە كه ئه‌وان بەرپرسیارن و دەبێت پارەکە بگێڕنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، ئیدارەی دەروازەی پەروێزخان سبەینێ دووشەممەی وه‌كو دوامۆڵه‌ت بۆ نوسینگەکان دیاریکردووە تا پارەکە بگێڕنەوە، بەو پێیەی "موخڵسەکە" لە ڕێگەی ئەوانەوە کاریکردووە، بەڵام تائێستا نوسینگەکان خۆیان بە بەرپرسیار نازانن.
سەرچاوەکە هه‌روه‌ها دەشڵێت: "موخەڵسەکە" تەنها پارەی بانکی دەروازەکەی لا نییە، بەڵکو دەوترێت سەرووی 200 ملیۆن دیناری بازرگانەکانی گەنم و جۆشی بردووە.
دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه‌ى سه‌ره‌وه، ئه‌و كارمه‌نده "كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت"، په‌یوه‌ندیی به په‌نجه‌ره‌وه كرد و رایگه‌یاند: به‌هۆی نه‌خۆشی ماڵ و مناڵمه‌وه پاره‌كه‌م نه‌بردووه‌ته‌وه بۆ بانك، ئه‌گینا نیازی بردنیم نه‌بووه وه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه.
وتیشی: سبه‌ینێ پاره‌كه ده‌به‌مه‌وه و كێشه‌یه‌ك له‌ئارادا نییه.
ده‌رباره‌ى تۆمه‌تباركردنیشی به بردنی بڕی نزیكه‌ى 200 ملیۆن دینارى بازرگانان، ئه‌و كارمه‌نده باسی له‌وه‌كرد كێشه‌یه‌ك له‌و مامه‌ڵه‌یه له‌نێوان ئه‌و و بازرگانه‌كاندا هاتووه‌ته ئاراوه و دواتر له‌سه‌رى ڕێككه‌وتوون و "سوڵح"ـیان كردووه.