سه‌ركرده‌یه‌كى عه‌ره‌بى له كه‌ركوك: پۆستى پارێزگاری كه‌ركوك ساڵێك ده‌درێته عه‌ره‌ب و ساڵێك به توركمان
١٧ ئاب ٢٠٢٥ - ٦:٠٤ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
سەرکردەیەکی عەرەبی سونە لە کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، عەرەبی سونە جددیە و پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە یەکێتی وەردەگرێتەوە، بەڵام پێدەچێت ئەو پۆستە بۆ ماوەی ساڵێک بدرێتە تورکمان و ساڵی کۆتاییش بۆ عەرەب بێت.
ئیسماعیل حەدیدی، سەرکردەی عەرەبی سونە لە کەرکوک، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە یەکێتی وەردەگیرێتەوە، بەڵام ڕەنگە ساڵێک پۆستەکە بدرێتە تورکمان و ساڵی کۆتایی عەرەبی وەریبگرێت."
هەفتەی رابردوو، ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند: "هیچ دەقێک نییە، بۆ ئەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە نێوان یەکێتی و عەرەبی سونەدا لە دوای دوو ساڵ ئاڵوگۆڕی پێبکرێت." ئه‌مه‌ش به‌دواى خۆیدا ناڕه‌زایه‌تییه‌كى زۆری له‌نێو عه‌ره‌بی سوننه‌دا درووستكرد.
محەمەد تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی عەرەبی سوننە، دواى لێدوانه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی، ڕایگەیاند: "ماوەی پارێزگاریی ڕێبوار تەها لە شەوی 31ـى کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا کۆتایی دێت."
لەو بارەیەوە، ئیسماعیل حەدیدی دەڵێت: "نەدەبوو ئەو ئەندامەی یەکێتی بەو جۆرە قسە بکات، بەڵام بەرپرسانی یەکێتی هاتوونەتە سەر هێڵ و پابەندبوونی خۆیان بە ڕێککەوتنەکان دووپاتکردووەتەوە."
به‌پێی هه‌واڵێكى ئه‌مڕۆی په‌نجه‌ره، دواى ئه‌و گرژییانه، له‌ئێستادا سەرکردایەتیی یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا هەوڵی جیددی ده‌دات بۆ کۆنترۆڵکردنی بارگرژییەکە لەگەڵ "هاوپەیمانە سوننەکانمان"، ئه‌مه‌ش به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌و حزبه.
لایخۆشیه‌وه ئیسماعیل حه‌دیدی باس له‌وه‌ده‌كات ڕه‌نگه ناوه‌ڕۆكی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ى لایه‌نى عه‌ره‌بی و یه‌كێتى بڵاو بكرێته‌وه، وتى: "ڕەنگە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی نێوان کورد و عەرەبی سونە کە حکومەتی خۆجێی کەرکوکی لەسەر بونیادنراوە و باسی گۆڕانکاری لە پۆستی پارێزگاریش تێدایە، لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە دەقەکەی بڵاوبکرێتەوە."