بە یاسای ڕیشەکێشکردنی بەعس ژمارەیەک کاندیدی یەکێتی و پارتی لە هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
١٧ ئاب ٢٠٢٥ - ٧:٠١ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان تێكڕا 11 كاندیدیان له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دوورخراونه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌وهۆیه‌ى یاسای ڕیشه‌كێشكردنى به‌عس ده‌یانگرێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیارانى كۆمیسیۆنى باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایگه‌یاندووه و وێنه‌ى ده‌ست په‌نجه‌ره كه‌وتووه، كاندیده دوورخراوه‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كه 6 دانه‌ن، له بازنه‌كانى كه‌ركوك و نه‌ینه‌وان، به‌مشێوه‌یه: زیاد فه‌هد بی‌جان- ڕیزبه‌ندى 14 بازنه‌ى كه‌ركوك، عامر عه‌بدوڵلأ خزر- ڕیزبه‌ندى 15 بازنه‌ى نه‌ینه‌وا، ماهر محه‌مه‌د عه‌لی بوزان- ڕیزبه‌ندى 25 بازنه‌ى نه‌ینه‌وا، محه‌مه‌د مه‌نسور ئه‌لجبوری- ڕیزبه‌ندى 29 بازنه‌ى نه‌ینه‌وا، جه‌مال سه‌عید نه‌جماوی- ڕیزبه‌ندى 33 بازنه‌ى نه‌ینه‌وا و یونس مه‌حمود عه‌واد- ڕیزبه‌ندى 38 بازنه‌ى نه‌ینه‌وا.
هه‌رچی پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیشه، كاندیده دوورخراوه‌كانى 5 دانه‌ن و له بازنه‌ى پارێزگاكانى سلێمانى و نه‌ینه‌وان، به‌مشێوه‌یه: ئه‌نوه‌ر سه‌عید فه‌تحوڵڵا- ڕیزبه‌ندى ژماره 10 له بازنه‌ى پارێزگاى سلێمانى، سالم مه‌حمود ئه‌لوه‌رشان- ڕیزبه‌ندى 28 بازنه‌ى نه‌ینه‌وا، ئه‌لیاس مارو كشتار شاقولی- ڕیزبه‌ندى 49 بازنه‌ى نه‌ینه‌وا، یوسف سالم یوسف- ڕیزبه‌ندى 55 بازنه‌ى نه‌ینه‌وا، مروان حه‌سه‌ن حسێن ئه‌تروشی- ڕیزبه‌ندى 60.
له نووسراوه‌كه‌ى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه كاندیده‌كان به‌پشت به‌ستن به ماده‌ى (7/ پێنجه‌م) له یاسای هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پارێزگا و قه‌زاكان بڕیاری دوورخستنه‌وه‌یان دراوه، كه ئه‌و ماده‌یه تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ى یاسای ڕیشه‌كێشكردنى به‌عس ده‌یانگرێته‌وه و ده‌بێت له هه‌ڵبژاردن دووربخرێنه‌وه.