سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم: هیچ رێککەوتنێکی نوێمان نەکردووە لەگەڵ عێراق لەبارەی داهاتی نانەوتی

١٨ ئاب ٢٠٢٥ - ٣:٠٨ پاش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم: هیچ رێککەوتنێکی نوێمان نەکردووە لەگەڵ عێراق لەبارەی داهاتی نانەوتی

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حکومەتی هەرێم، ئەو زانیارییانە ڕەد دەکاتەوە کە ئەمڕۆ بڵاوبوونەتەوە لەبارەی ئەوەی حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر دۆسییەی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم بۆ مانگەکانی داهاتوو ڕێککەوتوون.

ئەمڕۆ ژمارەیەک دەزگای میدیایی بڵاویانکردەوە: حکومەتی هەرێم و بەغدا ڕێککەوتوون لەبارەی دۆسییەی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم دوای ئەوەی هەفتەی پێشوو لەسەر دۆسییەی نەوت ڕێککەوتن.

لەوبارەوە سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حکومەتی هەرێم کە نەیویست ئاماژە بە ناوی بکرێت، ئەنجامدانی هەر ڕێککەوتنێکی نوێی ڕەد کردەوە.

سەرچاوەکە لەوەڵامی پرسیارێکی پەنجەرە کە باس لە ئەنجامدانی ڕێککەوتن لەنێوان هەردوولادا دەکەن لەبارەی داهاتە نانەوتییەکانەوە، وتی: ئەو زانیارییە "ئەسڵوئەساسی نییە".

  حکومەتی هەرێم و بەغدا لەگفتوگۆدان لەبارەی پرسی داهاتە نانەوتییەکان، بەپێی ڕێککەوتنی پێشوو کە ناردنی مووچەی مانگی 5ـی لێکەوتەوە، حکومەتی هەرێم دەبێت مانگانە 120 ملیار دینار ڕادەستی بەغدا بکات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو