وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا بۆ په‌نجه‌ره: ڕۆڵی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان گۆڕاوه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كى ئه‌منیی
١٨ ئاب ٢٠٢٥ - ٧:٥٩ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
وته‌بێژێك به‌ناوى پاڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق له باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له به‌غدا، به په‌نجه‌ره‌ى راگه‌یاند: "ئه‌وه‌ى ڕووده‌دات گۆڕانكارییه‌كى ڕاگوزه‌ره له ڕۆڵی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان."
وته‌بێژه‌كه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی وت: "هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا به سه‌ركردایه‌تیه‌كى مه‌ده‌نی."
له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى به‌شێك له هێزه‌كانى هاوپه‌یمانییه‌كه له مانگى داهاتوو له عێراق، وته‌بێژه‌كه ڕوونیكرده‌وه: "ئه‌وه‌ى كه ڕووده‌دات بریتییه له گۆڕانكاریی راگوزه‌ر له ڕۆڵی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانانه‌وه له عیراق بۆ په‌یوه‌ندییه‌كى ئه‌منی دوولایه‌نه‌ى نه‌ریتی".
ئه‌م قسانه‌ى وته‌بێژه‌كه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، دواى ئه‌وه هات كه بەرپرسانی باڵای عێراق ڕایانگه‌یاند مانگى داهاتوو هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌كشێنه‌وه و ساڵی داهاتووش له بنكه‌ى هه‌ریر له هه‌رێمى كوردستان به‌هه‌مانشێوه ده‌كشێنه‌وه.