سه‌رچاوه‌یه‌ك: هاوپەیمانان لە عێراق دەکشێنەوە، بەڵام پەیوەندییەكانیان به‌رده‌وام ده‌بێت
١٩ ئاب ٢٠٢٥ - ٦:١٢ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
لەکاتێکدا هێزەکانی هاوپەیمانان سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق، بەڵام سەرچاوەیەکی باڵای ئاگادار لە جموجۆڵەکانی هاوپەیمان دەڵێن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق بەردەوام دەبێت.
سەرچاوە باڵاکە کە ئاگاداری جوڵەی هێزەکانی هاوپەیمانانە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق پەیوەندی بەو ڕێککەوتنەوە هەیە کە لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ کشانەوە هەیەتی، بۆیە لەمەودوا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق دەبنە پەیوەندی فەرمی هاوشێوەی نێوان دوو وڵات."
وتیشی: "بەشێک لە هێزەکانی هاوپەیمانان دەمێننەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و هەروەها ڕۆڵی مەشقپێکردن بە هێزە عێراقییەکانیش دەگێڕن."
هه‌ر دوێنێش وته‌بێژێك به‌ناوى پاڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق له باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له به‌غدا، به په‌نجه‌ره‌ى راگه‌یاند: "هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا به سه‌ركردایه‌تیه‌كى مه‌ده‌نی."
له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى به‌شێك له هێزه‌كانى هاوپه‌یمانییه‌كه له مانگى داهاتوو له عێراق، وته‌بێژه‌كه ڕوونیكرده‌وه: "ئه‌وه‌ى كه ڕووده‌دات بریتییه له گۆڕانكاریی راگوزه‌ر له ڕۆڵی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانانه‌وه له عیراق بۆ په‌یوه‌ندییه‌كى ئه‌منی دوولایه‌نه‌ى نه‌ریتی."
ئه‌م قسانه‌ى وته‌بێژه‌كه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، دواى ئه‌وه هات كه بەرپرسانی باڵای عێراق ڕایانگه‌یاند مانگى داهاتوو هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌كشێنه‌وه و ساڵی داهاتووش له بنكه‌ى هه‌ریر له هه‌رێمى كوردستان به‌هه‌مانشێوه ده‌كشێنه‌وه.
بەشێک لە چاودێرانی سیاسی، هۆکاری کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ ئەگەڕی ڕوودانی ئاڵۆزی لە ناوچەکەو بەدیاریکراوی هەڵگیرسانەوەی شەڕ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل دەگێڕنەوە، بەو پێیەی ئەگەری بەرپابوونی سێ جەنگ لە ناوچەکەدا لە ئارادایە.
پێشنیانوایە بەشێکی تری کشانەوەک پەیوەندی بە نیگەرانییەکانی ئەمەریکاوە هەیە لە هەڵوێستی حکومەتی عێراق و لاوازبوونی بەرامبەر بە جڵەوکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی.
بەڵام بەرپرسانی هاوپەیمانان ڕەتیدەکەنەوە جوڵە پێکردنی هێز پەیوەندی بە ئەگەری ئاڵۆزبوونی دۆخەکە و نیگەرانی ئەمەریکاوە لە حەشدی شەعبییه‌وه هەبێت.