دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی: بهمنزیكانه چالاكییهكى نهوعی ئهنجام دهدهین
٢٠ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٣٤ پێش نیوەڕۆ

پەنجەرە
دەستەی داکۆکی لە مافی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئهمڕۆ له بهردهم پهروهردهى سلێمانى خۆپیشاندانێكیان دژ به پێنهدانى مووچه و بهسیاسییكردنى دۆسیهكه ئهنجام دا و له كۆنگرهیهكى ڕۆژنامهوانییدا ئهم خاڵانهیان خستهڕوو:
* دەسەڵاتە ناشەرعییەکەی هەرێم کە دەستی گرتووە بەسەر سامانی سەر زەوی و ژێر زەوی هەرێم، تەنانەت موچەی فەرمانبەرانی وەک بارمتە گرتووە لە پێناو کۆمپانیاکانی بنەماڵەدا.
* ئێمە لە دەستەی داکۆکی نە ترساوین، نە بێ ئومێد بووین، بەڵکو تا دوا هەناسە دەجەنگین.
* پێویستە بەناوی حکومەتی هەرێم ڕێزی ئەو ڕێککەوتننامەیە بگرێت کە خۆی واژۆی کردووە و داهاتی نەوتی و نانەوتیی هەرێم بەرهەم هاتوو بدرێتە بەغداد و کۆتایی بە مەرگەسات و تراجیدیای بێ موچەیی بهێنرێت.
* هیچ دەسەڵات و حکومەتێک مافی ئەوەی نییە یاری بە قووت و ژیانی میللەتێک بکات بۆ بەرژەوەندیی شەخسی و قاچاخچێتیی نەوت.
* برسی کردنی منداڵەکانمان هێڵی سوورە.
* تێکدانی گوزەرانی خەڵک پلانێکی چەپەڵی داگیرکەرانە و نیوەی ئێوەی نەوتدزە ئەنجامی دەدەن.
* چالاکییەک بەڕێگاوەیە لە 40 ساڵی ڕابردوو لە عێراق و ناوچەکە وێنەی نەبووە.
* کۆمەڵێک کوڕ و کچی کوردستان، خۆبەخشانە، گیانفیدایانە لە کوردستانەوە بە پێ بەرەو بەغداد دەکەونە ڕێ و خامی سپی دهپۆشن.
* ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، چالاکوانان، مافی مرۆڤ، کۆنسوڵخانەکان، سەفارەتەکان، UN، یونامی، هەموو باڵیۆزخانەکان، چالاکوانانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا، لەگەڵ چەندین سیناتۆر هەموویان هاتوونەتە سەر خەت
* بەداخەوە حکومەتی عێراقیش یاری بە چارەنووسی ئەم میللەتە دەکات.
* سێ جار محەمەد شیاعمان دیوە، حەوت جار تەیف سامیمان دیوە، چەندین جار جاسم محەمەد عەبودمان دیوە، 43 جار سەردانی بەغدادمان کردووە، بەداخەوە ئەوانیش کەوتوونەتە ژێر چەتری ململانێی سیاسییەوە
* عێراق باجی هەرێمی کوردستان بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەدەن، بۆیە ئەمە قبوڵکراو نییە، چاوەڕێی چالاکییەکی نەوعی بن لە ئاییندەیەکی نزیکدا.