150 كاندیدی لیسته شیعییه‌كان به‌هۆی پاشخانى به‌عسییه‌وه دورخراونه‌ته‌وه 30 دانه‌یان سه‌ر به حه‌شدن
٢٠ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٣٤ پێش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
به‌هۆی بوونى پاشخانى به‌عسییه‌وه، نزیكه‌ى 300 كاندیدی هه‌ڵبژاردنى داهاتوی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دوورخراونه‌ته‌وه، نیوه‌ى زیاترى ئه‌وانه سه‌ر به هێزه شیعییه‌كانن و 30 دانه‌شیان كاندیدی هێزه‌كانى سه‌ر به حه‌شدن.
به‌پێی ئه‌و لیستانه‌ى كۆمیسیۆنى باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاویكردونه‌ته‌وه و په‌نجه‌ره به‌دواداچوونى بۆ كردوون، تائێستا نزیكه‌ى 300 كاندید به‌هۆی ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ریشه‌كێشكردنى به‌عس "لێپێچینه‌وه و دادگه‌ریی" گرتوونیه‌تییه‌وه، دوورخراونه‌ته‌وه؛ له‌ونێو ئه‌و ژماره‌یه‌شدا 150 كاندیدی لایه‌نه شیعییه‌كان هه‌ن.
له‌ڕیزی دوورخراواندا "ناوى گه‌وره هه‌ن"، له‌وانه: دادوه‌ر: وائل عه‌بدوله‌تیف و په‌رله‌مانتار و سه‌رۆكى لیژنه‌ى وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجومه‌نى ئێستاى نوێنه‌ران: حه‌سه‌ن خه‌فاجی.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه به‌رده‌سته‌كان، به‌شێكى به‌رچاوى ئه‌وانه‌ى به‌هۆی پاشخانى به‌عسی بوونه‌وه دوورخراونه‌ته‌وه، سه‌ر به گروپه چه‌كداره شیعییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك (8 كاندیدی سه‌ر به عه‌سائیب ئه‌هل هه‌ق، 7 كاندیدی به‌در، 6 كاندیدی سه‌ر به كه‌تائیبی ئیمام عه‌لی، 5 كاندیدی سه‌ر به حیزبوڵڵای عێراقی، 3 كاندیدی سه‌ر به "جوند ئه‌لسه‌ما" و سه‌رۆكى كه‌تائیبی "سه‌ید ئه‌لشوهه‌دا" له كه‌ركوك) له‌ڕیزی دوورخراوه‌كان دان.
درووستكردنى كوتله‌ى به‌عسی!
ئه‌م دۆخه بووه به مایه‌ى گاڵته‌جاڕیی له‌نێو شه‌قامی عێراقی دا، به‌شێوه‌یه‌ك په‌رله‌مانتار ئه‌میر مه‌عموریی، له دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنییدا ده‌ڵێت: "150 هاوڕێ (رفیق= مه‌به‌ستى رفیق حزبی سه‌رده‌می پێشووى به‌عسه) له پێكهاته‌ى شیعی خۆیان پاڵاوتووه، ئه‌گه‌ر 50 دانه له‌و دوورخراوانه سه‌ربكه‌ون له هه‌ڵبژاردندا، ئه‌وا ده‌توانن كوتله‌ى به‌عسییه‌كان له په‌رله‌مان درووست بكه‌ن"!
پاشخان
له‌دواى كه‌وتنى ڕ‌ژێمى به‌عسه‌وه، به‌مه‌به‌ستى دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ڕیزه‌كانى ئه‌و حزبه‌دا ئه‌ندام بوون و ده‌ستیان له تاوان و خراپه‌كارییدا هه‌بووه، ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوى "ڕیشه‌كێشكردنى به‌عس" له‌ساڵی 2003 درووستكرا، دواتر له ساڵی 2008 ناوه‌كه‌ى گۆڕا به "لێپرسینه‌وه و دادگه‌ریی". له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و نوێنه‌ران، ناوى سه‌رجه‌م كاندیدان بۆ ژماره‌یه‌ك شوێن و لا له‌نێویشیاندا "لێپرسینه‌وه و دادگه‌ریی" ده‌نێردرێن به‌مه‌به‌ستى دڵنیابوونه‌وه له ئه‌ستۆپاكییان.