دوای هێرشە درۆنییەکان، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم بۆ 230 هەزار بەرمیل بەرز بووەوە

٢١ ئاب ٢٠٢٥ - ٢:٤٠ پاش نیوەڕۆ

دوای هێرشە درۆنییەکان، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم بۆ 230 هەزار بەرمیل بەرز بووەوە

پەنجەرە

بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و گەیشتووەتە ئاستی 230 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. ئەمەش دوای ماوەیەک دێت کە بەهۆی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگەکان، ئاستی بەرهەمهێنان دابەزینی بەخۆیەوە بینیبوو.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەنجەرە کەوتوون، بەرهەمی نەوتی هەرێم هاتووەتەوە ئاستی پێش هێرشە درۆنییەکان و وەستاندنی بەرهەمهێنان.

هەربەپێی زانیارییەکان، کێڵگەی نەوتیی خورمەڵە لە ئێستادا پێشەنگی کێڵگەکانی دیکەی گرتووە و بە تەنها ڕۆژانە 65 هەزار بەرمیل نەوتی لێ بەرهەم دەهێنرێت، کە ئەمەش وای کردووە ببێتە سەرچاوەی سەرەکیی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان.

لە بەرامبەردا، کەمترین ڕێژەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی "عەین سوفنی" تۆمار کراوە، کە بەرهەمی ڕۆژانەی نزیکەی حەوت هەزار بەرمیلە. هاوکات، کێڵگەی نەوتی "سەرقەڵا" لە سنووری گەرمیانیش ئاستی بەرهەمهێنانی لە هەمان ئاستدایە و ڕۆژانە نزیکەی حەوت هەزار بەرمیل نەوتی لێ دەردەهێنرێت.

ئەم گۆڕانکارییە لەکاتێکدایە کە حکومەتی عێراقی جارێکی دیکە جەختی لە پێویستیی ڕادەستکردنی نەوتی هەرێم کردبووەوە لەبەرامبەر ناردنی مووچەی  مانگی 6ـی مووچەخۆرانی هەرێم.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو