زانیاريی نوێ لەبارەی کێشەکانی هەولێر و بەغدا... هیچ نزیکبوونەوەیەک لەسەر داهاتی نانەوتی ڕووینەداوە
٢١ ئاب ٢٠٢٥ - ٥:٥١ پاش نیوەڕۆ

پهنجهره
سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، کە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی داهاتە نانەوتییەکانەوە نەک هەر نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، بەڵکو هیچ نزیکبوونەوەیەکیش لە نێوانیاندا ڕووینەداوە.
ئەو سەرچاوە باڵایەی حکومەتی هەرێم، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی، هەرێم و بەغدا هەریەکەیان پاساوی تایبەت بە خۆی هەیە و پشت بە یاسایەک دەبەستێت، ئەمەش وایکردووە کە دیدگاکانیان زۆر لە یەکەوە دوور بن."
وتیشی: تا ئهم چركهساته زانیاریی و ڕێككهوتنهكان بهمشێوهیهن.
سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی نەوتیش کە هەناردەکردنی لە بەهاری ڕابردووەوە ڕاگیراوە، سەرچاوەکە زانیارییەکی کورتی خستەڕوو و وتی: "هەردوو لا چاوەڕێی وەڵامی کۆمپانیا نەوتییەکان دەکەن."
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە شاندەکانی هەرێم و بەغدا لە كۆبوونهوه و گفتوگۆكانیان بەردەوامن بۆ دۆزینهوهى لێكتێگهیشتنێكى نوێ كه لهڕێگهیهوه چارهسهرى پرسی ناردنى مووچه و بودجهى ههرێم بكرێت، بەڵام بەپێی ئەم زانیارییە نوێیانە، ئاسۆی ڕێککەوتن هێشتا ڕوون نییە.