تەسفییەی پەلوپۆکانی لاهور شێخ جەنگی؛ دەستگیرکردنی نزیکەکانی و داخستنی میدیاکەی
٢٢ ئاب ٢٠٢٥ - ٢:٣٥ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
دوای دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، چەند سەرکردەیەکی حزبەکەی دەستگیر دەکرێن و هاوکات میدیاکەشی دەستیبەسەردا دەگیرێت.
بەپێی زانیارییەکان، هەریەکە لە ژینۆ محەمەد و فێنک ئەحمەد کە دوو لە دیارترین سەرکردەکانی بەرەی گەلن، دەستگیر کراون.
هاوکات سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ئازادیی ڕۆژنامەوانی، رایگەیاند هێزێكی ئەمنیی چووهتە سەر كهناڵی ئاسمانیی زووم و دهستی بهسهردا گرتووە.
کەناڵەکە کە سەر بە لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەلە، لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی سەر هۆتێل لالەزار لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەلایەن کارمەندەکانییەوە چۆڵکرا و تا ساتی دەستبەسەرداگرتنیشی بەردەوام بووە لە پەخش ئەگەرچی تەنها دیمەنێکی هۆتێل لالەزاریی بە ڕاستەوخۆیی "لایڤ" لەسەر بووە.
ئەم هەنگاوانەش بە تەسفییەکردن و لە پەلوپۆخستنی لاهور شێخ جەنگی هەژمار دەکرێت، دوای ئەوەی دەست بەسەر بنکەی سەرەکییدا گیرا و سەرجەم ئەو کەسە مەدەنی و سەربازییانەی لەگەڵییدا بوون دەستگیر کران.