سه‌ركرده‌یه‌كى به‌ره‌ى گه‌ل: ده‌زانین لاهور شێخ جه‌نگی له سلێمانییه، به‌ڵام نازانین له‌كوێ
٢٢ ئاب ٢٠٢٥ - ٣:٤٤ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
دوای دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و بەشێک لە سەرکردەکانی حزبەکەی، باس له‌وه‌ده‌كرێت ناوبراو له ده‌باشانه، سه‌ركرده‌یه‌كى به‌ره‌كه ده‌ڵێت: ده‌زانین لاهور شێخ جه‌نگی له سلێمانییه، به‌ڵام نازانین له‌كوێ.
شادمان مەلا حەسەن، سەرکردەی بەرەی گەل و نزیک لە لاهور شێخ جەنگی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "لاهور شێخ جەنگی لە سلێمانییە، بەڵام نازانین لە کوێیە."
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت كه باس له‌وه‌ده‌كرێت لاهور شێخ جه‌نگى و پۆڵاد شێخ جه‌نگی برای دواى ده‌ستگیركردنى براون بۆ ده‌باشان كه باره‌گاى سه‌ره‌كی سكرتاریه‌تى یه‌كێتى و ماڵی تاڵه‌بانى لێیه.
شادمان مەلا حەسەن، وتی: "سەرجەم کونسوڵگەری و نوێنەری وڵاتان و لایەنە عێراقییەکانمان لە ڕووداوەکانی شەوی ڕابردوو ئاگادار کردووەتەوە، لایەنە عێراقییەکان بە دۆخەکە نیگەرانن."
شەوی ڕابردوو هێزێکی زۆری ئەمنی دەوری باڵەخانەی هۆتێل لالەزار و دەورووبەریان دا لە سلێمانی، کە بارەگای سەرەکی بەرەی گەلی لێیە، هێزەکە داوای خۆڕادەستکردنیان لە سەرۆکی بەرەی گەل و ژمارەیەک سەرکردەی دیکەی حزبەکە کرد کە بەوتەی دادگای سلێمانی بە مادەی تیرۆر و بە تۆمەتی دروستکردنی گروپ بۆ تێکدانی ئاسایش، داواکراو بوون.
دوای ڕەدکردنەوەی خۆڕادەستکردن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکە هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەکە و شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هەردوولادا ڕوویدا و لەئاکامدا ژمارەیەک کوژراو و بریندار کەوتنەوە کە تائێستا ژمارەی تەواوەتییان ڕانەگەیەنراوە.