لاهور شێخ جەنگی ڕادەستی ئاسایش دەکرێت
٢٢ ئاب ٢٠٢٥ - ٩:٢١ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست پەنجەرە کەوتوون، لاهور شێخ جەنگی تائێستا لای دژە تیرۆرە و بڕیارە ئەمشەو ڕادەستی دەزگای ئاسایش بکرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە کە لەچەند سەرچاوەیەکی بەرپرسەوە وەریگرتووە، پۆڵاد شێخ جەنگی کە لە ڕووداوەکانی ئەم بەیانییە بریندارە، فیشەکێکی بەرکەوتووە لەنێوان ڕان و حەوزی دا، لەئێستادا لە نەخۆشخانەی فارووق لە سلێمانی خەوێنراوە و دۆخی تەندروستی جێگیرە.
هەرچی ئاسۆ شێخ جەنگییشە، ئەویش دەستگیرکراوە و دۆسییەکەی جیاوازە، بۆیە جارێ ڕوون نییە چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
هاوکات ئاراس شێخ جەنگی برا گەورەیان، دوێنێ و بەیانی لە 'لالەزار' نەبووە، ئەو دەستگیرنەکراوە و ئێستا لە ماڵی خۆیەتی لە سلێمانی.