بەریتانیا چاودێریی دۆسییەی لاهور شێخ جەنگی دەکات
٢٣ ئاب ٢٠٢٥ - ٩:٥٥ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
سەرچاوەیەکی باڵا ڕایدەگەیەنێت بەریتانیا چاودێریی دۆسییەی لاهور شێخ جەنگی دەکات و دەیەوێت ڕێڕەوی دادبینی دۆسییەکەی بە گونجاویی بەڕێوەبچێت.
سەرچاوەکە کە ئامادە نەبوو ناوی بهێنرێت، باسی لەوەکرد بەو پێیەی لاهور شێخ جەنگی ڕەگەزنامەی بەریتانیای هەیە، هەربۆیە ئەو وڵاتە چاودێریی دۆسییەکەی دەکات.
وتیشی: بەریتانییەکان دەیانەوێت دڵنیابن لەوەی پرۆسەی دادبینی ناوبراو بەشێوەیەکی یاسایی و گونجاو بەڕێوەبچێت.
باسی لەوەشکرد هاوکات بەم چاودێریی، دەستوەردان ناکەن.
شەوی ڕووداوی هێرشکردنە سەر لالەزار، وتەبێژی دادگای سلێمانی ڕایگەیاند کە سەرۆکی بەرەی گەل- لاهور شێخ جەنگی بە مادەی 56 داواکراوە و ڕۆژی دواتر ڕاگەیەنرا کە مادەکەی گۆڕاوە بە 406 کە تایبەتە بە کوشتنی بە ئەنقەست.