ژمارەیەک کادیری بەرەی گەل لە گەرمیان دەستبەسەر دەکرێن

٢٤ ئاب ٢٠٢٥ - ٨:٢٦ پاش نیوەڕۆ

ژمارەیەک کادیری بەرەی گەل لە گەرمیان دەستبەسەر دەکرێن

پەنجەرە

ژمارەیەک کادیری بەرەی گەل لە گەرمیان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بانگهێشت کراون و بەوتەی سەرچاوە نزیکەکانیان، دەستبەسەر کراون.

سێ سەرچاوەی جیاوازی نزیک لە کادیرەکانی بەرەی گەل لە گەرمیان، هەواڵەکەیان بۆ پەنجەرە پشتڕاستکردەوە و باسیان لەوەکرد: ئەم ئێوارەیە چەند کادیرێکی سەر بە بەرەی گەل لە گەرمیان، بانگهێشتی بینای ئاسایشی گەرمیان کراون و گومان دەکرێت دەستبەسەر کرابن.

ئەو کادیرانەش پێکهاتوون لە: ڕێبوار عەبدولکەریم، نەوزاد کەریم و عەباس محەمەد.

سەرچاوەیەک باسی لەوەکرد مەفرەزەیەکی ئەمنی چووەتە بەردەم ماڵی یەکێک لەو کادیرانە کە لەماڵدا نەبووە و دواتر کە هاتووەتەوە پەیوەندییان پێوە کردووە و داوای چوونیان بۆ بارەگای ئاسایشی گەرمیان لێکردووە، دوای ڕۆیشتنیشی سۆراخی نەماوە، هەربۆیە گومان دەکرێت دەستگیر کرابن.

تائێستا هۆکاری بانگهێشتی کادیرەکان نازانرێت، بەڵام پێدەچێت پەیوەست بێت بەم گرژییانەی کە لە دوای دەستگیرکردنی سەرۆکی بەرەی گەل- لاهور شێخ جەنگی درووستبوون.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو