شێخ محەمەد شاکەلی: ڕووداوەکهی سلێمانی زیان بە ناوبانگی کورد دەگەیەنێت
٢٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١٠:٤٣ پێش نیوەڕۆ

پهنجهره
ئەندامێکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هۆشداری دەدات لە لێکەوتە نەرێنییەکانی گرژییەکانی ئەم دواییەی شاری سلێمانی و ڕایدەگەیەنێت ئەم ڕووداوانە زیان بە ناوبانگی کورد دەگەیەنن.
شێخ محەمەد شاکەلی، کەسایەتیی سیاسیی دیار و ئەندامی پێشووتری مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پەنجەرە، جەختی لەوە کردەوە کە نەیارانی کورد لە دەرەوە هەمیشە تۆمەتی پێکەوەنەگونجان و یەکنەگرتن دەخەنە پاڵ کورد و وتی: "ئەو ڕووداوەی لە سلێمانی ڕوویدا، ڕەواج بەو بۆچوونەی نەیارانی کورد دەدات."
ناوبراو، بە ئاماژەدان بە ئەزموونی سیاسیی درێژخایەنی خۆی، ڕایگەیاند: "لە ساڵانی شەستەکانەوە تا ئێستا ئاگاداری دۆخی کوردستانم، هەمیشە ناکۆکیی ناوخۆیی و پێکدادان زەرەری لە ناو و ناوبانگی کورد داوە."
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، شێخ محهمهد شاکەلی دووپاتیکردەوە کە ئاڵۆزییەکانی ئێستای سلێمانی پهیوهست به دهستگیركردنى لاهور شێخ جهنگى- سهرۆكى بهرهى گهل، کاریگەریی نەرێنییان لەسەر دۆزی کورد دەبێت، بەتایبەتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، وتیشی: ڕووداوەکهی سلێمانی هاوشێوەی ناکۆکییە مێژووییەکان زیان بە ناوبانگی کورد دەگەیەنێت."