چارەنووسی دەستگیرکراوانی لاله‌زار؛ ژماره‌یه‌كیان ئازاد ده‌كرێن
٢٥ ئاب ٢٠٢٥ - ٢:٣٥ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
سەرچاوەیەکی ئەمنی جەخت لەوە دەکاتەوە کە لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ دەستگیرکراوانى لاله‌زار بەردەوامە و هەر کەسێک بەڵگەی لەسەر نەبێت ئازاد دەکرێت.
سەرچاوەیەکی ئەمنی سه‌ر به یه‌كێتى نیشتمانى، به په‌نجه‌ره‌ى ڕاگه‌یاند: "پرۆسەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەی لە لالەزار و دواتر له شوێنه‌كانى دیكه ده‌ستگیر كران په‌یوه‌ست به ڕووداوه‌كه‌ى لاله‌زاره‌وه، بە وردی بەڕێوەدەچێت."
سەرچاوەکە وتیشی: ئەو کەسانەی هیچ بەڵگەیەکیان لەسەر ساغ نەبێتەوە، ئازاد دەکرێن؛ بەڵام ئەوانەی گومانیان لێدەکرێت یان بەڵگەی سەرەتاییان لەسەرە، لێکۆڵینەوەی زیاتریان لەگەڵدا ئەنجام دەدرێت تاوەکو ڕاستییەکان بە تەواوی ئاشکرا دەبن.
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە چارەنووسی دەیان كه‌س کە لەو ڕووداوانەدا دەستگیرکران، هێشتا لای کەسوکارەکانیان نادیارە و نیگەرانییەکی زۆری دروست کردووە.